گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد

گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەم بەیانییە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.

ئەم بەیانییە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە هاووڵاتییان لە کۆبانێ، شەهبا، حەلەب، قامیشلۆ، حەسەکە، دربەسی، عامودێ، شەدادێ و دێرک سەردانی گۆڕستانى شەهیدانیان کرد و بنەماڵەى شەهیدان لەلایەن فەرماندەکان و بەڕێوەبەرانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)ەوە پێشوازییان لێکرا.

هاووڵاتیان لەسەردانەکەیاندا بۆ سەر گۆڕی شەهیدان یادی شەهیدانیان بەرز راگرت و تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕەکانیان دانا و مۆمیان داگیرساند و رێورەسمی ئایینییان ئەنجامدا.

ژ.ت