یەپەگە ئەنجامی چالاکییەکانی عەفرینی ئاشکرا کرد

یەپەگە ئاشکرای کرد، لەناوچەی ماباتا وشەرا-ی عەفرین لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیدا لەدژی سوپای تورکیا وچەتەکان ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژراون، وسەرچەتەیەک بە ناوی عەبدولڕەزاق بەکر لە ناوکوژراوەکاندایە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ودەربارەی چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابەدوودا زانیاری بڵاوکردەوە.

لەبەیاننامەکەی یەپەگەدا هاتووە:

"هێزەکانی ئێمە لە هەفتەی دوویەمینی مانگی تەباخدا لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانی لە ناوچەکانی ماباتا وشەرا چالاکییان ئەنجامدا. ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی ئەو چالاکییانەوە بڵاوکراوەتەوە ئاوەهایە؛

لە ڕێکەوتی ٨ی تەباخ/١٧ی گەلاوێژدا هێزەکانمان لە ناوچەی ماباتا لەدژی ئۆتۆمبێلی سەرچەتەیەک بە ناوی عەبدولڕەزاق بەکرچالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئەو سەرچەتە کوژرا.

لە ١١ی تەباخ/٢٠ی گەڵاوێژ یەکینەکانی پاراستنی گەل لەدژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا وچەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا سەربازێک وژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران. ژمارەیەک چەتە برینداربوون."

ک-ش