یەپەگە: لەعەفرین ٤ چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕایگەیاند،هێزەکانیان ڕۆژی ١٥ی ئەیلوول لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین لەدژی چەتەکانی ئەحراری شەرقیە چالاکییان ئەنجامداوە،لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و٢ چەتەی تربریندار بوون.

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە چوارچێوەی  قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا هێزەداگیرکەرەکانی عەفرینیان کردووەتە ئامانج. لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا ٤ چەتە کوژران و ٢ چەتەی تر برینداربوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چالاکی شەڕڤانان لە شەرا-ی عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەرڤانانمان لە گوندی خەزاوییەی سەربە شەرا، دوێنێ چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی ئەحراری شەرقی ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار چەتە کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.

یەپەگە ناوی چەتە کوژراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: سەمیر فاریس، عەتا خالید قاسم، وەلید عادل جەدو، یەحیا حەلەبی.