٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق بە تۆپبارانی داگیرکەری تورک برینداربوون

سێ سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق برینداربوون، بەهۆی تۆپبارانی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاڵێکی هێزەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای داگیرکەری تورک خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کردۆتە ئامانج، لە دەوروبەری گوندی بێنە لە شارۆچکەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی تۆپبارانەکەوە، ٣ سەرباز برینداربوون، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕەوشی سەربازەکان ئاشکرا نەکراوە.