٦ مانگ سزای قەدەغەی چاوپێکەوتن بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندرا

ئاشکرا بوو کە قەدەغەی چاوپێکەوتنی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە ١٨ی نیسان بەسەریدا سەپێندرابوو، لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ٦ مانگ درێژکراوەتەوە.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدەی دوای ١٨ی تشرینی یەکەم سەردانید ادگای تاوانەکانی بورسایان کرد و ویستیان موەکیلی خۆیان ببینن.

پارێزەران هەروەها داوایانکردبوو کە ئاشکرا بکرێت، بۆچی چاوپێکەوتنەکان ئاستەنگ دەکرێن، دادگاش بە پارێزەرانی راگەیاندبووە کە 'قەدەغەی چاوپێکەوتن' نییە.

بەم هۆیەوە پارێزەران ٢٦ی تشرینی یەکەم جارێکی دیکە سەردانیان کرد و پرسیاریان کرد کە ئەگەر چاوپێکەوتنی پارێزەران قەدەغە نییە، بۆچی رێگە نادرێت موەکیلەکەیان ببینن؟

دادگا ئەم جارە رایگەیاند کە ٢٦ی تشرینی یەکەم جارێکی دیکە قەدەغەی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ شەش مانگ درێژکراوەتەوە.

پارێزەران ئاماژەیان بەوەکرد کە تانە لە بڕیاری قەدەغەی سەر موەکیلەکەیان دەدەن.

پارێزەران حەفتەی دووجار داواکاری بۆ چاوپێکەوتن پێشکەش دەکەن. بەڵام بە بەردەوامی وڵامی پارێزەران نادرێتەوە. هەندێک جاریش بە پارێزەران دەگوترێت بۆ چەندین مانگ سزای دیسیپلینی بەسەردا سەپێندراوە.

ف.ق