ئەرهان چاوشئۆغڵو ئەو دادوەری ئاکەپە، کە بڕیاری لە سەر عەبدوڵا زەیدانی دا

ئەرهان چاوشئۆغڵو سەرۆکی دادگای تاوانە قورسەکانی پێنجەمی ئامەدە، خەڵکی سۆڵحانە و سەر بە بنەماڵەیەکی هاوکارە کە لە دەیەپەوە چووەتە ناو ئاکەپە. هەروەها چاوشئۆغڵو بەو شێوەیە ناسراوە کە لە شاری وان کاری گڵاوی کردووە

سەرۆکی دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد، ئەرهان چاوشئۆغڵو، تانەی لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان (ی.س.ک) لە دژی جێگری سەرۆکی شارەوانی وان، عەبدوڵا زەیدان داوە، وتویەتی، نەیتوانیوە مافی هەڵبژاردنی خۆی بەدەستبهێنێت، بە بانگەشەی ئەوەی  بەرتیل  کەوتووە بەر لێپرسینەوە ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

ئەرهان چاوشئۆغڵو نزیکەی چوار ساڵ لە شاری وان خزمەتی کردووە. سەرۆکایەتی لێژنەی دادپەروەری وان بووە، بە تایبەتی مۆری خۆی لەسەر بڕیاری دەستگیرکردنەکانی سیاسەتمەدارانی کورد لێداوە. دوای شەڕی دەسەڵاتداری ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ بە قازانجی ئاکەپە، خەڵکێکی زۆری لە کارەکانیان دوورخستەوە. چاوشئۆغڵو لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە وان، تابلۆی سەرکەوتنی 'بۆ سەرکەوتن لە دژی تاوانە تیرۆریستییەکان لە وان' بە زۆرێک لە دادوەرەکان بەخشی. کاتێک لە شاری وان کار دەکات، زۆر جار لەلایەن پارێزگارەکان و ئەندامانی ئاکەپە سەردانی کراوە. بەردەوام لە سەر حیسابی دیجیتاڵ میدیای خۆی ستایشی ئەردۆغانی ئاکپارتی کردووە.

ئاشکرا بووە لە کاتێک چاوشئۆغڵو سەرۆکی لێژنەی داد بووە، ماددەی هۆشبەری وەک ئارد لە فەرمانگەی ئاسایشی وان تۆمار کردووە و دواتر بە کەسانی دیکە فرۆشراونەتەوە. هەروەها لە تاڵانکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان و بازرگانیکردن بە پارەی ساختە، ٤ داواکاری گشتی تاوانبار بووە دادگایی کراون.

چاوشئۆغڵو بە تۆمەتی بەرتیلدان لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و ڕەوانەی دادگای دادی ناوچەی ئەرزرۆم کراوە. چاوشئۆغڵو لە سەر حسابی دیجیتاڵ بەردەوام ستایشی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپەی کردووە. دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ وەک ئەندامی دادگای دادی هەرێمی ئەدەنە هەڵبژێردرا و دواتر وەک سەرۆکی دادگای تاوانە قورسەکان لە ئامەد دەستنیشانکرا.

بنەماڵەی چاوشئۆغڵو لە ناحیەی سۆڵحانی سەر بە چەولیک هەڵکەوتوون. ڕۆژنامەنووس فیرات بولوت سەبارەت بەو پرسە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردووتەوە: "پەیوەندی نێوان بنەماڵەی چاوشئۆغڵو و ئاکەپە لە سۆڵحان دوای شەڕێکی چەکداری بە هۆی دانوستانەوە دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە بە کاندیدی ئاکەپە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دواتر بوو بە سەرۆکی شارەوانی شار و دواتر بوو بە کاندیدی پەرلەمان، براکەی، ئەرهان چاوشئۆغڵو، لە لایەن ئاکەپەوە پلەی بەرزکراوەتەو."