بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە هامبۆرگ شەتڵ چێنرا
لە هامبۆرگ بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەتڵ چێنرا.
لە هامبۆرگ بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەتڵ چێنرا.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەتڵ چێنرا. مەجلیسی ژنانی هامبۆرگ، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی هامبۆرگ بەشداری چالاکییەکە بوون.
لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ڕۆژبوونی هامبۆرگ زیلان وان ڕایگەیاند لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مزگێنی ژیانەوەی تەواوی گەلەکەمانە و گوتی: "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ژیانەوەی گەلی کوردە".
سبەی لەلایەن دەکتەم-هامبۆرگەوە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە چالاکییەک ئەنجام دەدرێت و کارت بۆ ئیمراڵی دەنێردرێت.