بۆ بینینی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كرا

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، ڕازییه‌ ئۆزتورك، عومران ئه‌مه‌كچی و چه‌نگیز یوره‌كلی، پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كانیان، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ببینن، كه‌ له‌ ئیمرالی زیندانی كراون، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمرالیان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رنه‌گیراوه‌.

پاریِزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن