بۆ دۆخی وان بانگەوازی لە کرێکار و ڕەنجدەران کرا

پەرلەمانتاری ئەمەپ دیلۆک سەڤدا کاراجا ئاماژەی بەوەکرد، کە دەبێت ڕێبازی نوێ دانانی قەیوم ببێتە ڕۆژەڤی تێکۆشانی هەمووان و بانگوازی تێکۆشانی لە کرێکار و ڕەنجدەرانکرد.

پەرلەمانتاری ئەمەپ دیلۆک سەڤدا کاراجا سەبارەت دەستێوەردانی یاسایی لە وان وتی: "لەدژی دانانی سەرلەنوێی قەیوم، دەبێت پێکەوە بەردەوامی بدەین بە تێکۆشانمان."

پەرلەمانتاری پارتی کار (ئەمەپ) لە سۆشیاڵ میدیاوە ڕاگەیاند دەبێت سەربارەت بە دۆخی وان تێبکۆشین و بچینە وان لەگەڵ شاندی پارتدا. لەوبارەوە سیڤدا کاراجا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد وئاماژەی بەوەدا ڕژێمی دیکتاتۆر لە دژی ئیرادەی گەلی کورد هەموو جۆرە ڕێبازێک دەگرێتە بەر و وتی: "ڕژێمی دیکتاتۆر بۆ گۆڕێنی لە پێناو گۆرینی دەرنجامی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا دەنگدەری هاوردە دەکرد. وێڕای ئەو کارە پیسانەی دەسەڵاتداری، گەلی کورد جارێکیتر ئیرادەی خۆی پیشان دایەوە، لە بەرامبەر ئیرادەی گەل، هەوڵدەدەن جارێکیتر قەیوم دانێنەوە و ئیرادەی گەلی کورد دەسبەسەرکەن. خەڵکی وان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن، لە هەڵبژاردەنەکاندا لە پێناو داخوازی ئاشتی، یەکسانی و دیموکراسیدا دەرسێکی باشییان دا ئاکەپە بۆیە ئاکەپە بە ئاشکرا دەڵێت 'دان بە ئیرادەی ئێوەدا نانێم' بۆیە ڕیبازی نوێی قەیومی دەستپێکردەوە."

سیڤدا کاراجا ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەمووان پێکەوە تێبکۆشین و وتی: "وەک پارتی ئەمەپە لە دژی ڕێبازی نوێی قەیوم پێکەوە تێدەکۆشین و بەردەوام دەبین. تێکۆشانی هەموو هێزەکانی ڕەنجدەران و دیموکراسی لە دژی ئەم دەستبەسەرکردنانە ڕۆژەڤی ئێستامانە. بەرپرسیارێتی هەموو هێزەکانە لەدژی ڕێبازی نوێی قەیوم وئەم دژوەستانەوە بەرامبەر بە ئیرادەی گەل، بوەستێتەوە. بانگەوازی لە هەموو گەل، کرێکار و ڕەنجدەران دەکەین لە دژی ئەم دزیانەی دەسەڵاتداری بوەستنەوە و لە هەر جێگەیەکبین تێکۆشانی بەرفراوان بکەین."