بە دیواری کۆنسوڵخانەى فەرەنسا لە بۆردویکسی فەرەنسا پۆستەری "کۆماری تورکیا = داعش" هەڵواسرا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا بە پۆستەرێک سەرنجیان خستە سەر هاوکاریی ئەنقەرە و داعش. گەنجان پۆستەرێکییان بە دیواری ئەو کۆنسوڵخانەیەى تورک دا هەڵواسی.

گەنجانی کورد هێرشەکانی سەر شەنگالیان ئیدانە کرد و لەو چوارچێوەیەدا پۆستەرێکیان بە دیواری کۆنسوڵخانەى دەوڵەتی تورک دا لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسادا هەڵواسی.

گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو کۆتایهاتن بە هێرشەکانى سەر شەنگال درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "شەنگال بۆ دەوڵەتی تورک دەبێتە گۆڕستان" و "کۆماری تورکیا = داعش، بکوژ ئەردۆغان"یان بە دیواری کۆنسوڵخانەکەى دەوڵەتی تورک دا هەڵواسی و دوای وتنەوەى چەندین دروشم کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا.

ژ.ت