بۆ گرتنی محمەد تۆمەتێیکیان داتاشیووە

پەیوەست بە دستگیرکردنی محمەد ئۆرهانی ١٧ ساڵ، پۆلیس بەڵگەیەکیان داتاشیوە بەوەی محمەد 'چاودێری پۆلیسی کردووە'.

پێشێلکاری لە وان

دادگای سزای سوڵحی وان، هەموو ئەو کەسانەی، لە شەرمەزارکردنەکانی مەرسوومە نایاسایەکی دەوڵەتدا دەسگیرکردوە و وەک "ئەندامێتی ڕێکخستن" پێناسەی دەکات، وێڕای ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی لەو شێوە لە ئارادانیە بەڵام بۆ محمەدی ١٧ساڵ بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس کە چاودێری پۆلیسیکردووە، بە پاگەندەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دەستگیرکردوە.

دوای ئەوەی پۆلیس، زۆرێک لەو کەسانەی دەستگیرکرد، کە لە ناڕەزاییەتیەکان بەرامبەر بە دەستبەرسەرداگرتنی شارەوانی واندا، ڕژانە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی، یەکێک لەو گەنجانە، محمەد ئۆرهانی ١٧ ساڵان بوو، کە لە لایەن گەلەوە وەک 'ڕۆڵەی ڕوو بە پێکەنین' ناوبرا، لە دوای ئەوەی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لای پۆلیس، بە داوای دادگایی کۆماری وان، ڕادەستی ئەو دادگایەکرا. دادگای سزای سوڵحی وان بە تۆمەتبارکردنی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' بڕیاری گرتنی محەمەد ئۆرهانی دەرکرد.

لەوبارەیەوە سینان ئۆزاراس سەرۆکی نوسینگەی وان، دەستگیرکردنی محمەدی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد: "بەدوداچوون بۆ بەڵگەکان نیە، ڕاپۆرتی هێزەکانی ئاسایش نابنە بەڵگە. لە دادگای تاواندا بۆ بابەتێکی لەم شێوە دەبێت بەڵگەکان زۆر ڕوونبن. بۆیە هیچ بەڵگەیەک بە ناوی 'چاودێری کردن لە پۆ لیس'بوونی نیە. بۆیە بەدواداچوون بۆ قۆناغە یاساییەکان دەکەین."

'پێویستیان بە پاساو بوو، ئەو پاساوەییان هەڵبەست'

دیار کەسەرجی پارێزەری محەمەد ئۆرهان باسی لەوەکرد، ئەو وێنانەی پۆلیس وەک بەڵگە وەریگرتووە، وێنەی محمەد نیە و وتی: "لە وێنەکاندا نیە، بەڵام پۆلیس وەک بەڵگە پیشانی دەدات، هیچ وێنە و دیمەنێک نیە کە محمەدی تێدابێت بەوەی چاودێری پۆلیسی کردوە، بەڵام گەر بەڵگەیەکیان بوێت ئەوە درووستیدەکەن."