'بە هاوپەیمانەتییەکی دیموکراتی دەکرێت وڵات لە تاریکی ڕزگار بکرێت'
تولای حاتمئۆغوللاری هەدەپەیی ڕایگەیاند، کە بە بەهێزکردنی هاوپەیمانی دیموکراتی، دەکرێت تورکیا لە دۆخی گێژاو و تاریک رزگار بکرێت.
تولای حاتمئۆغوللاری هەدەپەیی ڕایگەیاند، کە بە بەهێزکردنی هاوپەیمانی دیموکراتی، دەکرێت تورکیا لە دۆخی گێژاو و تاریک رزگار بکرێت.
تولای حاتمئۆغوللاری یاریدەدەری هاوسەرۆکی کۆمیسۆنی گەلان و باوەڕەکانی هەدەپە، لەبارەی هێرشە ڕەگەزپەرستانەی ئەم دواییەی ناوچەی سەیهانی ئەنقەرە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. حاتمئۆغوللاری وتی کە دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست ئەم دۆخە گێژاوە دروست دەکات.
حاتمئۆغوللاری وتی"هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنی ئاژاوە لە تورکیا. دەوڵەت بە درێژایی مێژوو هەوڵیداوە گەلی تورک دژ بە کورد و عەلەوییەکان هان بدات و ئەو هەڵوێستەی دەوڵەت تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
تولای حاتمئۆغوللاری تیشکی خستە سەر پرسی پەنابەران لە تورکیا و وەبیری هێنایەوە کە ئەم کێشەیە بەهۆی سیاسەتەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکەوە بووە.
حاتمئۆغوللاری ڕایگەیاند، کە هەدەپە هاوپەیمانی دیموکراتی بەهێز دەکات و ڕایگەیاند، کە پێویستە ئۆپۆزسیۆن هەموو پێکەوە کۆببنەوە بۆ تورکیایەکی دیموکراتی و لەسەر پرسە هاوبەشەکان رێکبکەون و وتی"ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر کورد و عەلەوییەکان بەرهەمی دەوڵەتی خۆۆیەتی و گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە سیاسەتی دەوڵەت خۆی بە پارچە پارچە نیشان دەدات.
کاتێک خەڵک سەرنجی میدیاکان دەدەن، کە ئەمڕۆ بەتەواوی لە دەستی دەسەڵاتدایە، دەبینرێت کە بیرۆکەیەکی تاکلایەنە لەناو جەماوەرێکدا بڵاودەبێتەوە. حکومەتی ئێستا و هاوپەیمانەکانی و هەروەها بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن، زمانێک بەکاردەهێنن کە ببێتە هۆی هێرشی ڕەگەزپەرستانە. ئێستا کێشەیەکی زۆر جدی هەیە بۆ کۆچبەران. لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە نزیکەی ٤ ملیۆن سوری بەهۆی شەڕی سوریاوە هاتوونە تورکیا. ئەمە ئەنجامی شەڕە لە دژی کورد. هەر ئێستا هێرشی نەژادپەرستانە لە ئەنجامی شەڕی ٤٠ ساڵەدا ئەنجام دەدرێت. لەم دواییانەدا خێزانێک لە کۆنیا کۆمەڵکوژکرا. ئەمە بە هیچ شوێەیەک قبوڵ ناکرێت. ئەو عەقڵیەتەی کە هێرشی کردە سەر باڵەخانەی ئێمە لە ئیزمیر و دەنیز پۆیرازیشیان شەهید کرد و هەمان ئەو عەقڵیەتەی کە خێزانێکی کوردیان لە کۆنیا کوشت، یەک شتە."
'دەیانەوێت یاری مەترسیدار بکەن'
حاتمئۆغوللاری هێرشی نەژادپەرستانەی دەوڵەتی تورکیای لە دژی کورد و عەلەوییەکان بەبیرهێنایەوە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "یەکێک لەو یارییانەی کە دەسەڵات دەیکات بەم شێوەیەیە؛ ئەوان دەیانەوێت حوکمی دیکتاتۆرییەکی فاشیستی بچەسپێنن. ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی دەسەڵات لەناو خەڵکدا لە دەست دەدەن. ئابوری بە خراپی بەڕێوەدەبرێت، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. پێش هەموو شتێک ژنان خۆیان لە زیندانەکانی تورکیا دەبیننەوە. لە شوێنێکدا کە مافەکان زۆر پێشێل دەکرێن، بێگۆمان دەسەڵات لاواز دەبێت. قەیرانی ئابووری، بێکاری، توندوتیژی، هەژاری هەیە. چیتر دەوڵەتی کلاسیک لە تورکیا نییە. دەسەڵاتێک هەیە کە بۆتە مافیا و بە ڕێبازی مافیایی وڵات بەڕێوەدەبرێت.
بۆ بەردەوامبوونی ئەم سیستمە مافیاییە، هەوڵ دەدەن ئاژاوە لە وڵاتدا دروست بکەن. ئەگەری خوێندنەوەیەک بۆ مێژوو بکەین، دەبینرێت کە هەمیشە ئەم ئاژاوەیە لەبەرانبەر کورد و عەلەوییەکان دروست کراوە. ئەمەش یەکێکە لەهۆکارەکانی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستانەی کە دژی گەلی کورد و عەلەوی دەکرێت"
'پێویستە دیکتاتۆری فاشیست لاواز بکەین'
حاتمئۆغوللاری ڕایگەیاند، کە پێویستە هەموو بەشەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناو هاوپەیمانی دیموکراتیدا کۆببنەوە و وتی، کە هیچ چارەسەرێکی دیکە جگە لە هاپەیمانی دیموکراتی نییە لەدژی فاشیزم و دیکتاتۆری.
حاتمئۆغوللاری ڕایگەیاند، ئەگەر بیانەوێت ژیانی سیکولار لە وڵاتدا بەردەوام بێت، دەبێت ئەمە بکرێت، دەبێت تێکۆشان بۆ ئەمە ئەنجام بدرێت و وتی"ئەمە ئامانجی ئێمەیە لە هاوپەیمانی دیموکراتی. بۆ نموونە ژنان چ پەردەپۆش بکرێن یان کراوە بن، توندوتیژی بەرامبەر بە هەموو ژنان دەکرێت. لە تورکیا سەرکەوتووترین تێکۆشان لە لایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت. باشە، ئایا نابێت جیاوازیەکانمان وەلا بنێین و پێکەوە شەڕ بکەین بۆ گۆڕینی ئەم وڵاتە؟ هاوپەیمانی دیموکراسییە بەم شێوەیەیە. ڕێگای سەرەکی ڕزگاربوون لە ئاژاوە و تاریکی وڵات هاوپەیمانی دێموکراسییە، بەهێزکردنی ئەم هاوپەیمانێتیەیە. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەم دیکتاتۆرییە فاشیستە لاواز بکەین بۆ ئەوەی کۆمارێکی دیموکراتی بونیاد بنێین"
ف.ق