بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتی کرا
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
نەورۆز ئویساڵ، ئیبراهیم بیلمەز، مەزڵوم دینچ و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
داواکاری گشتی تا ئێستا وەڵامی هیچ یەک لە داواکانی پارێزەرانی نەداوەتەوە.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی نووسینی “نەخشەڕێ”، کە ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ پارێزنامەکانی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ڕایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ـەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمرالی قەدەغە دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١ـدا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام وێڕای ڕۆژانە سەرلێدان کردنی پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی، داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن ڕەت دەکرێتەوە.
پارێزەران دوای ٨ ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت.
ف.ق