باکرهان: گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگرن!

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باکرهان وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان ئەکتەرێکی زۆر بەهێزە. ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، ئەوا کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنن."

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان تونجر باکرهان بەردەوامە لە سەردانەکانی بۆ شڕناخ. دوێنێ باکرهان و شاندەکەی سەردانی ناحیەی ئلکێ و قلەبانیان کرد و ئەمڕۆش بەشدارییان لە کۆبوونەوەی گشتی لە بەردەم ڕێکخستنی دەم پارتی شرناخیان کرد.

هەروەها پەرلەمانتارانی شار و کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانیی دەم پارتی شڕناخ، بێریڤان کوتلو و توران ساڵتان، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. دانیشتوانی شارەکە بە چەپڵە و تللیان بەخێرهاتنی باکرهان وشاندەکەیان کرد.

بەکرهان سڵاوی لە بەشداربووان کرد و ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردندا لەدژی ئەوان دزەکان هاوپەیمانیان پێک هێناوە. هەروەها سەرنجی بۆ ناڕێکی حکومەت لە هەڵبژاردنی حکومەت ڕاکێشا وتی، دەنگەکانی ئێمەیان دزی و سەرۆکایەتی شارەوانییان داگیرکرد. ئەوان دەیانەوێت ڕەنج و کلتوری ئێمە بدزن. لە ٣١ی ئازاردا دزەکان دەنێرینەوە بۆ کۆشک. شارەوانی شرناخ دەکەنە ماڵی کوردان. ئەوان لە شڕناخ ئیرادەی گەل سەرکوت دەکەن. ئەوانەی خۆیان بە کورد دەناسێنن، مۆنۆمێنتی ئۆرهان دۆغان وێران ناکەن، ناوی کوردی شەقامەکان لانابەن. زمانی کوردی کە هەزاران ساڵە بوونی هەیە، بەڵام قەدەغەیە، لە گەڵ زمانی ئینگلیزی ئازاد دەکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا باکرهان، هەڕەشەکانی دوێنێی ئەردۆغانی لە دژی ڕۆژئاوا وەبیرهێنایەوە و وتی: "تۆپ باران کردنی ڕۆژئاوا بۆ تورکیا چ سوودێکی هەیە؟ ئێمە هەمیشە دەڵێن 'مەرگ، تانک، تۆپ' بەسە. لە جیاتی وەرن کار بۆ گەلی شڕناخ بکەن کە بە زمانی خۆیان قسە بکەن. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی لە ژاپۆن دەژین و دەیانەوێ فێری زمانی کوردی بن دژایەتی دەکەن. بۆ ئەوەی ئەپی موسا، ئۆرهان دۆگان لەبیر بکرێن تێدەکۆشن. ئەم سیاسەتە جەنگیانە هیچ سوودێکی بۆ تورکیا نییە. لە ئێستادا هەزاران زیندانی بە هۆی زمانی کوردی و ئارەزووی دیموکراسی لە زیندانەکاندان.

"گۆشەگیری هەڵبگرن"

ئەوانەی هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەکەن ئەوانەن کە دەڵێن 'با کورد دایکی خۆی نەبینێت' ئەم کەسانە ٣ ساڵە گۆشەگیری بەسەر بە عەبدوڵا ئۆجالاندا دەسەپێنن. ئایا گۆشەگیرکردنی بەرێز ئۆجالان سوودی بۆ تورکیا هەیە؟ تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتەکانی گۆشەگیری، هەر بۆیە لە بوراری ئابوورییەوە لاواز بووە. بەڕێز ئۆجالان ئەکتەرێکی زۆر بەهێزە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراسی. ئەگەر دەتانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکریت، ئەوا ئیرادەی بەڕێز ئۆجالان لەبەرچاو بگرن و گۆشەگیریی هەڵبگرن.