بانگەواز لە نەورویژ کرا قڕکردنی ئێزدییەکان بە فەرمی بناسێنێت

لە نۆهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان، چالاکییەک لە ئۆسلۆ ڕێکخرا، تێیدا بانگەواز لە نەورویژ کرا قڕکردنی ئێزدییەکان بە فەرمی بناسێنێت و هەوڵ بدرێت بۆ دادگایی کردنی داعش و دانپیانان بە ڕەوشی شەنگال.

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان لە ٣ ی ئاب لە شەنگال، کورد و دۆستەکانیان بەشداربوون لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێکدا.  

هاوسەرۆکی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانی لە نەورویژ، بە زمانی نەرویژی خوێندییەوە، هەروەها ڕووبار یوسف بە زمانی کوردی خوێندییەوە.

دەوڵەتی تورک گەورەترین هەڕەشەی سەر هەرێمەکەیە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بە هەڕەشەی سەر ئێزدییەکان لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک، تێیدا هاتووە: "پێش ٩ ساڵ، جیهان شایەتحاڵی قڕکردن بوون، داعش لەماوەی دوو هەفتەدا شەنگالی داگیرکرد و هەڵمەتێکی ستراتیژی دەستپێکرد بۆ قڕکردن، ئێزیدییەکانیان کوشت، هەزاران کچیان کردە کۆیلە و ناچاریان کردن دەستبەرداری باوەڕیان بن. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕزگارکراوە، دەوڵەتی تورک بۆتە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ئێزیدییەکان و هەرێمەکە، بۆردوومانی سەر گەلی شەنگال درێژکراوەی قڕکردنە، دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، لەبەرئەوەی ئێزیدییەکان خۆپاراستنی خۆیان بونیادناوە، دەوڵەتی تورک ئەم هێرشانە دەکات. دەوڵەتی تورک ١٥٠ کم لە شەنگالەوە دوورە، کەچی ئیدارەی ئێزیدییەکان بە هەڕەشە و مەترسی دەبینێت".

"بۆچی نەرویژ قڕکردن بە فەرمی ناناسێنێت"

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئەرمینیا و عێراق و ئوسترالیا و کەنەدا و بەریتانیا، قڕکردنی ئێزدییەکانیان بە فەرمی ناساند، بۆچی نەرویژ ئەم کارە ناکات؟ دووپاتکرایەوە، ناساندنی قڕکردن، هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو دادپەروەری و دووبارەنەبوونەوەی ئەم حاڵەتە. لێپرسینەوە لەو کەسانە نەکرا کە بوونە هۆی قڕکردن و ئاوارەبوونی ٣٠٠ هەزار کەس و هێشتاش ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە لەپێناو گەڕانەوەدا.

داواکرا حکومەتی نەرویژ قڕکردنە بە فەرمی بناسێنێت

یادی قوربانیانی قڕکردن کرایەوە، پاشان بانگەواز لە حکومەتی نەرویژ کرا: "بەفەرمی قڕکردنی شەنگال بناسێنێت، هەوڵ بدرێت بۆ دادگایی و سزادانی چەتەکانی داعش، دەبێت ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر و پلانی سەلامەتی دابنرێت، دان بنرێت بە خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ئەم بڕیارەتان دەبێتە دەسکەوتێکی ویژدانی و ئەخلاقی گرنگ بۆ هەموو مرۆڤایەتی".

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکدا، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی شەنگال" گوترایەوە.