بانگەوازی کەجەدەکە-ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان: بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان

کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا داوای لە گەلی کورد و دۆستانی کرد بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان.

 کەجەدەکە-ئە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر و فرۆکەی شەڕ، تۆپ و کاتیوشا لە مەتینا دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە."

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر هەڵوێستی ملیۆنان مرۆڤ لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار، بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەتە دۆڕاوەکەی لەسەر پێ رابگرێت، لەگەڵ پەدەکە لە مەتینا دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە و جارێکی دیکە رووی دوژمنکارانەی خۆی بەرامبەر بە کوردان نیشانداوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی تورک بە پلانی تێکشکاندن هێرش دەکاتە سەر دەستکەوت و بەهاکانی گەلی کورد، بە داگیرکەری و کۆمەڵکوژی دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنێت و ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەرخودانی گەلی کورد و تێکۆشانی شەڕڤانانی ئازادی ئەو پلانە یەک لە دوای تێکدەشکێندرێت. پلانی دەوڵەتی تورک بۆ تێکشکاندن و پاکتاوکردنی تێکشکاوە.

وەک لە مێژووی کوردستاندا بەردەوام بینراوە، ئەمڕۆش دەبینرێت کە دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست لەبەر ئەوەی دەبینێت ناتوانێت بە هێزی سەربازی و داگیرکەری ئەنجام بەدەستبهێنێت، دەیەوێت بە رێگەی هێزە هاوکار و داردەستەکانەوە بگاتە ئەنجام. کاتێک سەرنج دەدەینە سەر مێژووی خۆمان، دەبینین کە چەندین بەرخودان لە رێگەی بۆکەران و بەکرێگیراوانەوە پاکتاوکراون.

دەوڵەتی تورکی قڕکەر کە لەبەرامبەر تێکۆشاندا کەوتووەتە تەنگانە و تەنگی پێهەڵچنراوە، بە پشتیوانی پەدەکە دەیەوێت کۆمەڵکوژی بکات و تێکۆشان پاکتاو بکات. لەو هێرشە دژوارانەدا لە دژی گەلی کورد داگیرکەران بە رێگەی خیانەتکارانەوە تەمەنی خۆیان درێژکردەوە. ئەو مێشکە لە باشوری کوردستان لە سەر داوای سەدام زیانی قورسی بە گەلی کورد گەیاند.

لە سەدەی ٢٠دا لەبەر ئەوەی کورد رێکخستنکراو و یەکگرتوو نەبوو، پارچە پارچەکران و بە پشتویانی نۆکەران و بەکرێگیراوان سەرهەڵدانەکان تێکشکێندران، بەڵام مێژوو فێری کردین کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڕوا و متمانەشی بە کوردە نۆکەرەکانیش نییە. دوای پاکتاوکردنی سەرهەڵدانەکان، نۆکەرەکانیش کوژران. رێکخستنبوون و تێکۆشانی گەلی کوردستان خاوەن ئەو هێز و تێگەیشتنەیە کە سەدەی ٢١ی بکاتە سەدەی ئازادی گەلەکەمان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووەم کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆش لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی گەریلاکان کە لەپێناو شکۆمەندی گەلی کوردستان تێدەکۆشن، بە پشتیوانی پەدەکە دەستی بە هێرشێکی داگیرکەری کردووە و ئەوەش خراوەتەڕوو، "هێرشەکە بۆسەر تەواوی گەل و بەهاکانی کوردستانە. هەر کوردستانیەکی هۆگری خاک، بەها و گەلەکەی، دەبێت وەستانەوە لە دژی ئەو سیاسەتە چەپەڵانە بکاتە ئەرکی نەتەوەیی و گوڕ بە تێکۆشان بدات.

رۆژ رۆژی ئەوەیە کە بە گیانی یەکێتیی نەتەوەیی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بپارێزرێن، بۆ پارێزگاری لە داهاتوو لە دژی سیاسەتی هێرش، کۆمەڵکوژی و داگیرکەری دەوڵەتی تورک پەرە بە بەرخودان بدرێت.

لەسەر ناوی کەجەدەکە-ئە ئێمە داوا لە گەل و سەرجەم رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست کە بە پشتیوانی پەدەکە، بەرژەوەندی و ئایندەی گەلی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکەوە ببینین، بۆ تێکشکاندنی ئەو سیاسەتە چەپەڵانە لە هەموو شوێنێک دەنگ بەرزبکەنەوە".

هـ. ب