باقرخان: ڕێڕەوی داهاتوومان دیاری کردووە

تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، ڕایگەیاند لە قۆناغی نوێدا ڕێکخستن و گەشەپێدانی خۆیان بەبنەما دەگرن و وتی: "دەم پارتی لە تورکیا ئەنجامی هەڵبژاردن و ڕێڕەوی داهاتووی دیاری کردووە.

مەجلیسی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی لە بارەگای گشتی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دیاریکردنی هێڵی تیکۆشان بۆ قۆناغی داهاتوو کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان قسەی کرد.

باقرخان ڕوونیکردەوە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە کۆبوونەوەی مەجلیسی پارتەکەدا هەڵدەسەنگێندرێت کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و باسی لە هەڵبژاردنە هەڕێمیەکانی 31ی ئادار کرد و وتی: "هەڵبژاردن بۆ گەلان، کرێکاران، گەنجان، ژن و کوردان بووە ڕووناکی و ڕێگایەکی نوێ کردەوە.

باقرخان لە وتارەکەیدا وتی: "گەلی کورد لە ٣١ی ئاداردا بە ئیرادەی خۆیانەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کرد و قەیومەکانیان ناردەوە و دەنگیان بە پارتەکەیاندا. گەلانی هەرێمەکە وتیان نا بۆ باج، کاولکاری و تاڵانکردن، لە بەرامبەر هەموو جۆرە فێڵ و درۆیەکدا، دژی گەندەڵی، لە ژێر سەیوانی دەم پارتی دا کۆبونەوە و جارێکی تر پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانییان وەرگرتەوە.

هەروەها باقرخان ڕایگەیاند: "دەم پارتی دەرئەنجام و داهاتووی تورکیای دیاری کردووە. زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانمان بە فێڵ و درۆ، بە ئیرادەی نەیاران، شڕناخ، بەدلیس، قەرس وێران کران. بەڵام داوتر سەرکەوتنیان بەدەستهێنایەوە. سڵاو لە هەموو شار و ناوچەکانی قەرس، ئیدر و شرناخ دەکەین و ڕێز و حورمەتی خۆمان بۆیان دەنێرین.

دڵنیابن لەو شوێنانە تێکۆشانی بەهێز دەکەین. خۆمان ڕێکدەخەین. پێکەوە ئەو دزانەی بە دەنگی نایاسایی و نادادی ئیرادەمان-یان پێشل کرد لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنێرینەوە، کەموکوڕیەکانمان لەو بوارانەدا دیاری کردووە. بێگومان ئێمە بۆ سەرکەوتنەکانمان جەژن و شادی دەگێڕین، بەڵام لە کۆبوونەوەکانماندا کەموکورتییەکان دیاری دەکەین، ڕاستە سەرکەوتن هەیە، بەڵام ئەم سەرکەوتنە هی گەلەکەمانە، کەموکوڕییەکانیش هی ئێمەن. ئێمە لە نەریتێکی لەو شێوەیەوە هاتووین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان."