باشاران: لە گۆڕەپانەکان دەبین و دەنگی تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە

ئایشە ئاجار باشاران گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنان و پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، ٨ی مارس لە گۆڕەپانەکان دەبن و دەنگی تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە.

ئایشە ئاجار باشاران گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنان و پەرلەمانتاری هەدەپە بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. باشاران ئاماژەی بە کاریگەری نەرێنی پەتای کۆرۆنا کرد و ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ پەتاکە لە تورکیا سیاسەت توندتر بوو، لە کێشەی کورددا، سیاسەتی ئەمنی و شەڕ بە قوڕسی بەڕێوەدەبرێت، میلیتاریزم زیاتر خۆی بەڕێکخستن کرد و لە هەموو جێگایەک زایەندەپەرستی و توندی بۆ قڕکردنی ژن گۆڕا.

باشاران راشیگەیاند کە رۆژ نییە، دوو – سێ ژن لەلایەن پیاوەوە نەکوژرێن، دەوڵەت و دەسەڵاتیش لە جێگەی ئەوەی رێگری لە کوشتنی ژنان بگرن، وەک شتێک کە رووینەدابێت، هەوڵی سەرپوشکردنی رووداوەکان دەدەن. هەروەها دەسەڵات تێکۆشانی ژنی کردوەتە ئامانج ، توندوتیژی پیاویش هان دەدات و دەسەڵات لە دۆخێکدایە کە پەتای کۆرۆناش وەک هەلێک دەبینێت و ژنان لە هەموو بوارێکدا گۆشەگیر دەکات.

باشاران ئاماژەی بە کەمپینی 'سەرەتا دادپەروەری'ی هەدەپە کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "شوێنێک دادپەروەری تێیدا نەبێت، لەوێ ئازادی و دیموکراسی نییە. گەورەترین پێوسیتی کۆمەڵگا، دادپەروەریە. مەبەستی ئێمە لە عەدالەت، قسەی نیەتی دەسەڵات نییە. گۆڕەپانی دادپەروەری رابردوویە. دادپەروەری کە بۆ هەموو کەسێک یەکسانە. هاوسەنگی راستەقینە دەخوڵقێنێت. بەڵام بە داخەوە ؛ە تورکیا نادادپەروەریەکی زۆر هەیە."

باشاران باسی ئەوەی کرد کە، ئەو ژنانەی ژیان دەپارێزن، هەوڵ دەدەن، تێکۆشانی ژنان بەهێز بکەن، بەڵام دەستگیر دەکرێن و بە روتی دەپشکێنرێنو دەبنە ئامانجی خراپەکاران و وتی، "لە کوردستان دەستدرێژی وەک ئامێرێکی شەڕ بەکاردەهێنرێت. نابێت لە یەکتری جیاوا شیکردنەوەی بۆ بکرێت. بۆیەش لەدژی دادپەروەری پیاو، دەستمان بە کەمپینێک بۆ دادپەروەری کرد."

باشاران دەڵێت، لەگەڵ فشار و زۆردەستی، ژنان بە تێکۆشانیان، یەک بە یەک ئاستەنگیەکانیان لەبەردەم زۆیان هەڵگرت و رایگەیاند، ٨ی مارس نیشانەی ئەو تێکۆشانەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا باشاران وتی، "لەم ٨ی مارسەدا، وەک هەموو ٨ی مارسێک، ژنان دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و دەنگی تێکۆشانی ئازادیان بەرز دەکەنەوە. لەبەرئەوەی پێویستیەکی زۆرمان بە فراوانکردنی راپەرین و بەهێزکردنی تێکۆشان هەیە."

ف.ق