عەبدولڕەاق شویور چارەسەرنەکرا و بەهۆی نەخۆشیی قورسەوە لە زیندان گیانی لە دەستدا
عەبدولرەزاق شویور لە زیندانی جۆری تیی شاکران لە راگیرابوو. بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدراوە چارەسەری بۆ بکرێت، گیانی لەدەستدا.
عەبدولرەزاق شویور لە زیندانی جۆری تیی شاکران لە راگیرابوو. بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدراوە چارەسەری بۆ بکرێت، گیانی لەدەستدا.
عەبدولرەزاق شویور لە زیندانی جۆری تیی شاکران لە راگیرابوو. بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدراوە چارەسەری بۆ بکرێت، گیانی لەدەستدا.
عەبدولرەزاک شویور تەمەن ٥٦ ساڵ لە زیندانی جۆری تی شاکران لە ناوچەى ئالیگا لە پارێزگای ئیزمیر زیندانی کرابوو، سەرباری بوونی نەخۆشیی قورس رێگای پێنەدرا ئازاد بکرێت و نەخۆشییەکەشیان چارەسەر نەکرد و بەهۆی ئەو نادادییەوە و بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
شویور لە ساڵی ١٩٩٣ لە موغڵا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن"دا دەستگیرکرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
شویور لە دوای زیندانی سێرت و دیلۆک بۆ زیندانی شاکران دوورخرایەوە، ٣ مانگ پێش ئێستا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان بوو بوو. شویور نەخۆشیی تەنگیی نەفەسیشی هەبوو. دوای ئەوەی لە پشکنین دا دەرکەوت نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، چارەسەر نەکرا و دەرمانی پێنەدرا.
شویور ٢ هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ کوڕەکەی چاوپێکەوتنی ئەنجامدابوو و لەو ڕۆژەوە هیچ زانیاری و هەواڵێکی نەبوو.
موحسین شویور برای عەبدولڕەزاق دوێنێ چووەتە زیندان بۆ ئەوەی بزانێت بۆ ماوەی ٢ هەفتەیە تەلەفۆنیان بۆ ناکات. بەڕێوبەرایەتیی زیندانەکە بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک ڕایگەیاندووە، ڕێگە نادەن چاویان پێی بکەوێت.
بەڕێوبەرایەتیی زیندانەکە پاش کاتژمێرێک لە رۆیشتنی براکەی لە زیندان، پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و پێی وتون، شویور ژیانی لەدەستداوە. سکاڵا و داوای شویور بۆ پیاداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا ساڵی ڕابردوو قبوڵنەکرابوو. سەرباری ئەوەش ١٤ مانگی مابوو لە زیندان ئازاد بکرێت.
"ناکۆکی لەبارەی گیان لەدەستدانەکەیەوە هەیە"
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یونس شویور برای عەبدولڕەزاقەوە دەستکەوتوون، مانگێک پێش ئێستا بۆ چارەسەرکردنی براکەى لە دەرەوە داواکارییان پێشکەشکردبوو. لە سەردانەکان و داواکارییەکاندا ئەوەشیان بۆ روون نەدەکردینەوە، کە لە زیندان چارەسەر دەکرێت یان نا و هیچ وەڵامێکی داواکاریەکەى ئێمەشیان نەدەدایەوە.
براکەی شویور ڕاشیگەیاند، مانگێک لەمەوبەر پەیوەندی پێوەکردووە و وتی: "دەپرسین چۆن لە ماوەی مانگێکدا بەو دۆخە گەیشت. ئێمە نازانین، کە ئایا نەشتەرگەریان کردووە یان نا. لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوودا هیچ زانیاریەکمان لێی بەدەست نەدەگەیشت. ئایا پەیوەندی تەلەفۆنی هەفتانەی نەبوو، کە رێگایان نەداوە پەیوەندی بکات، یان ئایا پێش ئەو کاتە ژیانی لەدەست دا؟ چی بەسەر ئەودا هات کە ژیانی لەدەست دا؟ لە بارەی گیان لە دەستدانەکەیەوە ناکۆکی هەیە، بەڵام نازانین دۆخەکە چۆن بووە".
بنەماڵەى عەبدولڕەزاق شویور لە ئیستەنبول و سێرتەوە رۆیشتوون بۆ ئیزمیر بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شویور.
دوای کاروباری یاسایی تەرمی عەبدولڕەزاق شویور لە ناوچەی ئەروحی سێرت بەخاک دەسپێردرێت.
ژ.ت