به هۆی لافاوه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ له چه‌ندین شاری ناوچه‌ی ده‌ریایی ڕه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و كارگه ژێر ئاو كه‌وتن، هه‌روه‌ها ژنێكی گه‌نجیش به هۆی لافاو گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ له چه‌ندین شاری ناوچه‌ی ده‌ریایی ڕه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و كارگه ژێر ئاو كه‌وتن، هه‌روه‌ها ژنێكی گه‌نجیش به هۆی لافاو گیانی له‌ده‌ستدا.
بارینی بارانێكی به‌خوڕ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر شاره‌كانی ئۆردو، سامسون، گیره‌سون و تۆكات، هه‌بووه و له ناوچه‌ی چارشامبای سه‌ر به سامسون، ژنێكی گه‌نج، به‌هۆی لافاوه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له شاری ئۆردوی به‌هۆی بارینی باران، ئامێرێكی بیناسازی و ئۆتۆمبێلێك كه‌وتنه ژێر قوڕ و لیته، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و كارگه ژێر ئاو كه‌وتن و ڕێگای هاتوچۆش داخرا.
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه له دۆزجهی، به‌هۆی بارانێكی به‌خۆڕ له ناوچه‌كانی یگلجا، گۆڵیاكا، جومایهری، ئاكچاكۆجای، لافاو هه‌ستا.
له‌سه‌ر ڕێگای یگلجا-یهدیگۆڵهر به‌هۆی دروستبوونی لافاو، هاتوچۆ بۆ ١٧ گوند ڕاگیرا.
ژ.ن