له باره‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده/ ÎHD) ئۆزتورك توركدۆغان به‌هۆی چالاكییه‌كانی له بواری به‌رگرییكردن له مافه‌كانی مرۆڤ دۆسیه‌یه‌ك كرایه‌وه. به‌هۆی لێدوانه‌كانی توركدۆغانه‌وه له باره‌ی ئۆپراسیۆنی گاره، گۆشه‌گیری له ئیمراڵی، پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له زیندانه‌كان"، به بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامی رێكخراوه" دۆسیه‌ی له دژ كرایه‌وه. داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره لێپرسینه‌وه‌ی ته‌واو كردووه و داواكاری نامه‌یه‌كی ئاماده‌كراوی ره‌وانه‌ی 19 هه‌مین دادگای تاوانه قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره كردووه. دادگاش داواكاری نامه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
له‌ناوه‌ندی گشتیی ئیهه‌ده به هۆی كردنه‌وه‌ی دۆسیه له دژی توركدۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی سازكرا.
ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد. له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای مافه‌كانی مرۆڤی ئیهه‌ده حوسنو ئۆندول قسه‌ی كرد و وتی، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قۆناغی 1990 و له‌و ساڵانه‌دا كرده‌وه و مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌و چه‌شنه ئه‌نجام ده‌دران. ئۆندوڵ باسی له‌وه‌شكرد كه دۆسیه‌ی له دژی هاوسه‌رۆكه‌كه‌یان توركدۆغان كراوه‌ته‌وه، له 22 ی شوبات دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت و داوای له به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و سیاسه‌تمه‌داران كرد كه به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا بكه‌ن و دژایه‌تی خۆیان له دژی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌رببڕن.
ئۆزتورك توركدۆغانیش قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له دژی كراوه‌ته‌وه ئامێری دژه دیموكراتیكی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه و ئامێره‌كه هه‌رجاره و له دژی سیاسه‌تمه‌داران و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌وێته كار و دووباره ده‌بێته‌وه. توركدۆغان ئاشكراشی كرد، كه دۆسیه‌ی له‌و جۆره ناتوانن تێكۆشانی ئه‌و و ئیهه‌ده بوه‌ستێنن.
سه‌رۆكی گشتیی پێشووی ئیهه‌ده یوسف ئاڵتاشیش رایگه‌یاند، كه دۆسیه‌ی نایاسایی له‌و جۆره ناتوانن ملكه‌جیان بكه‌ن و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌وان مافه‌كانی مرۆڤ و هزر و رامانی خۆیان ده‌پارێزن.
هـ . ب