به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، داواكاری پێشكه‌ش كرا

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ ڕێزان ساریجا، ڕازییه‌ ئۆزتورك، مه‌زڵوم دینچ و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ، پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ له‌ ئیمراڵی له‌ ژێر گوشه‌گیری تونددایه‌، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سزا له‌ زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.

پارێزه‌ران بۆ بینینی، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، كه‌ ئه‌وانیش له‌ ئیمراڵی زیندانی كراون، داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رنه‌گیراوه‌.

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن