بەهۆی گەرما لە ئێران پشوو ڕاگەیاندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دوو ڕۆژ لە ئێران کرایە پشوی فەرمی.

میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو ڕۆژی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجەشەممەی ئەم هەفتەیە بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها داواکراوە لەو کەسانەی کە بە ساڵاچوون و تەندروستیان ناجێگیرە  لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە.