بەهۆی "ڕەخنەگرتنەوە" سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن سەپێنرا
هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گوڤەم کە لە زیندانە، ڕەخنەی لە دانانی قەیوم گرت، بەو هۆیەوە ٥ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گوڤەم کە لە زیندانە، ڕەخنەی لە دانانی قەیوم گرت، بەو هۆیەوە ٥ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
قسەکانی سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کورد لەیلا گوڤەن لە کۆبوونەوەی ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە ئێلح بووە مژاری دۆزەکە.
بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" و "هاندانی گەل و دوژمنایەتی" و "سوکایەتی ئاشکرا بە میللەت و دەوڵەت و پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی دادوەری تورک" سکاڵای یاسایی دەربارەی لەیلا گوڤەن ئامادەکرا.
ئەمڕۆ دانیشتنی دۆزەکە لە چوارەمین دادگای سزای ئاسلی لە ئێلح دەستی پێ کرد. لەیلا گوڤەن بەشدار نەبوو، پارێزەرەکەی سەردار جەلەبی ڕایگەیاند قسەکانی گوڤەن لە چوارچێوەی ئازادی بیروڕایە، بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای خستەبەردەم دادگا و داوای بێتاوان ناساندنی موەکیلەکەی کرد.
دادگا بە پاساوی ئەوەی لەیلا گوڤەن بە ئاشکرا سوکایەتی بە بە میللەت و دەوڵەت و پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی دادوەری کردووە، ٥ سزای زیندانی بەسەردا سەپاند. لەیلا گوڤەنی بێتاوان نیشاندا پەیوەست بە تۆمەتەکانی هاندانی گەل و دوژمنایەتی.