بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار سازبکەن، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵی زیندانی کراوە، ماوەی ٣٨ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت. پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

داواکارییەکە لەلایەن پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، رەزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و مەزڵوم دینچەوە ئەنجامدرا. پارێزەران هەروەها بۆ بینینی موەکیلەکانی دیکەیان واتە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواکارییان پێشکەش کرد.

هـ . ب