بەمەبەستی سەندنەوەی پارێزبەندی لە ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە سێ یاداشت ئاراستەی پەرلەمان کران

بۆ ئەوەی مافی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری ئێلیحی هەدەپە فەلەکناس ئوجا هەڵبگیرێت ٣ یاداشت رەوانەی پەرلەمان کرا.

یاداشتەکان لە لایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرەوەئامادەکراون.

یەک لە یاداشتەکان لە ٤ی شوباتدا بە بانگەشەی 'هاندانی خەڵک بۆ دوژمنایەتی و رقلێبوونەوە' ئامادەکراوە.

لێدوانەکانی ئوجا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال لەو یاداشتەدا وەک پاساو نیشان دراون.

لە یاداشتی دووەمدا ئوجا بە "پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو" تۆمەتبار کراوە. قسەکانی ئوجا لە ئێلیح لە مەراسیمی ٨ی ئاداری ٢٠٢١ لەو یاداشتەدا وەک پاساو ئاماژەی پێکراوە.

لە یاداشتی سێهەمدا ئوجا بە "کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی دژی یاسا" تۆمەتبار کراوە. رێپێوانی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەمەبەستی پستیوانی لە چالاکی مانگرتن لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، لەو یاداشتەدا کراوەتە پاساو. هەر سێ یاداشتەکە رەوانەی پەرلەمان کراون.

هـ . ب