بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕۆشتن بۆ ئیمرالی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمرالی به‌مه‌به‌ستی بینینیان، داواكاریان پێشكه‌ش كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمرالی به‌مه‌به‌ستی بینینیان، داواكاریان پێشكه‌ش كرد.
زیاتر دوو ساڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌ست نییه. محه‌مه‌د ئۆجالان، برای ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ره‌كه‌ی، مه‌زڵوم دینچ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری بینینی، سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمرالیان كرد.
به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌لی كۆنار، برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆلاد یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مه‌لیحه چه‌تین، خوشكی وه‌یسی ئاكتاش، داواكارییان پێشكه‌ش به هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه كرد و داوای دیداریان كرد.
نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی ئیمرالی، له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه نه‌یانتوانیووه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگرن.
پارێزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به ڕێبه‌ر ئۆجالان بكه‌وێت، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه.
ژ.ن