بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی، به‌مه‌به‌ستی دیدار جارێكی دیكه‌ داواكاریان پێشكه‌ش كرد.

بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی کە نزیکەی سێ ساڵە ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەرنەگیراوە، به‌مه‌به‌ستی دیدار جارێكی سەردانی کاربەدەستانی پەیوەندیداریان کرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان، برای ڕێبه‌ری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ره‌كه‌ی، مه‌زڵوم دینچ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری دیدار، سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌لی كۆنار، برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆلاد یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مه‌لیحه‌ چه‌تین، خوشكی وه‌یسی ئاكتاش، كه‌ ئه‌وانیش له‌ ئیمراڵی زیندانی كراون، داواكارییان پێشكه‌ش به‌ هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه‌ كرد و داوای دیداریان كرد.

نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی ئیمراڵی، له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ نه‌یانتوانیووه‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگرن.

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن