بنەماڵە و پاڕێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریان بەرزکردەوە

بنەماڵە و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە.

برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، برای عومەر خەیری کۆنار عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆڵات یەڵدرم و خوسکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری جەژنی قوربان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد. داواکارییەکە بۆ ئەنجامدانی دیدارە لە رۆژانی جەژن لە نێوان ٢٧ و ٣٠ی حوزەیران.

لەپارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەکمەکچی و جەنگیز یورەکلیش بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. پارێزەران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش داواکارییان بەرزکردەوە.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ ەوە بە هیچ جۆرێک زانیاری لە بارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

هـ . ب