بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دینچ کە پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالانە، لەگەڵ عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم کە برای حامیلی یەڵدرمە و مەلیحە چەتین کە خوشکی وەیسی ئاکتاشە بەمەبەستی دیدار سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی لە بورسایان کرد.
بنەماڵەکان لە رێگەی داواکری گشتیی کۆماری بورساوە داواکرییان پێشکەش بە بەێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سزا لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵی کرد.
ماوەی ١٩ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نازانرێت. پارێزەران هەموو هەفتەیەک دوو جار بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام بە شێوەیەکی سیستماتیک داواکارییەکانیان بۆ دیدار بێ وەڵام دەهێڵرێتەوە. هەندێک جار پاش چەند مانگ وەک پاساو باس لەوەدەکرێت کە سزای دیسپلین بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە.
دوایین جار لە ١٣ی نیسان دا سزای قەدەغەی دیدار بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنرابوو. دوای ئەوەی لە ١٨ی تشرینی یەکەم ماوەی ئەو سزایە تەواو ببوو، راگەیەندرابوو کە ئەو قەدەغەیە ماوەی شەش مانگیتر درێژکراوەتەوە.
هـ. ب