بنەماڵەی شەنیاشار لەگەڵ جێگری وەزیری داد کۆبوونەوە

پاش چاوەڕوانییەکی زۆر، بنەماڵەی شەنیاشار لەگەڵ جێگری وەزیری داد، ڕەمەزان جان، کۆبوونەوە.

پەرلەمانتاری پارتی چەپ لە ڕحا، فەرید شەنیشار و دایکی، ئامینە شەنیاشار، پاش دوو ڕۆژ لە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری لە ئەنقەرە، چوونە باڵەخانەی وەزارەتی داد تا چاویان بە وەزیری داد یەڵماز تونچ بکەوێت. لەوێدا پاش چاوەڕوانییەکی زۆر، دواتر کرانە ژوورەوە و چاویان کەوت بە جێگری وەزیری داد، ڕەمەزان جان.

دووپاتکرایەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە میدیاکان شاردراوەتەوە، دواتر بڵاودەکرێتەوە.

ڕێوشوێنی ئەمنی توندتر لەدەوری وەزارەتی داد گیرایەبەر، هەروەها پۆلیس ڕۆژنامەوانەکانی لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە.

دوێنێ، بنەماڵەی شەنیاشار لە پەرلەمانەوە بەڕێکەوتن بەرەو وەزارەتی داد، نەیانهێشت بچنە نێو باڵەخانەکەوە، پۆلیس دەرگای باڵەخانەی وەزارەتی داخست و ڕێگەیان لێ گرتن.