بنەماڵەی شەنیاشار: تا بەدیهاتنی دادپەروەری تێدەکۆشین

بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە تێکۆشانی دادپەروەری، ئاماژە دەکەن بە دانیشتنی ١٨ ی تەمموز و دەڵێن: "تا بەدیهاتنی دادپەروەری تێدەکۆشین".

بنەماڵەی شەنیاشار ٨٣٨ ڕۆژە بەردوامن لە ئێشکگرتنی دادپەروەری. ئەمڕۆ ئێشکگرییەکە لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسوس ئەنجامدرا، چونکە دادگا لە کۆتایی هەفتەدا داخراوە.

بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری خۆیان لە تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژە دەکەن بە دانیشتنی ١٨ ی تەمموز سەبارەت بە دۆسیەکەیان و دەڵێن: "ئێمە دژی ستەمین. تا بەدیهاتنی دادپەروەری تێدەکۆشین. ئەوە ٨٣٨ ڕۆژە ئەم لافیتەیە لەبەردەم دادگای ڕحا هەڵواسراوە. ئێمە ٥ ساڵە بانگەواز بۆ دادپەروەری دەکەین. لە ١٨ ی تەمموز، چالاکییەکەمان دەبەینە ئەنقەرە یان کۆتایی بە چالاکییەکەمان دەهێنین و دەچینە ماڵەوە. ئەمە بەرپرسیارێتی ئەو دادوەرەیە کە سوێندی شەرەفی خواردووە".