بنەماڵەی شەنیاشار: تێکۆشانەکەمان دەهێنینە ئەنقەرە
بنەماڵەی شەنیاشار ڕاگەیاندراوێکی لە پەرلەمان خوێندەوە سەبارەت بە چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەری، فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند لە ئەنقەرە درێژە بە تێکۆشان دەدەن تا بەدیهاتنی دادپەروەری.
بنەماڵەی شەنیاشار ڕاگەیاندراوێکی لە پەرلەمان خوێندەوە سەبارەت بە چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەری، فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند لە ئەنقەرە درێژە بە تێکۆشان دەدەن تا بەدیهاتنی دادپەروەری.
ئەندامی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە ڕحا، فەرید شەنیاشار ڕاگەیاندراوێکی لە پەرلەمان خوێندەوە دەربارەی سکاڵاکەیان لە ساڵی ٢٠٢١ لە دادگای ڕحا، ئێستە دەیانەوێت ئێشکگریەکەیان ببەنە ئەنقەرە، ئامینە شەنیاشاری دایکی و چەند پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.
فەرید شەنیاشار گوتی:
"پێنج ساڵە بۆ ساتێک ئازارمان کەمی نەکردووە، پێنج ساڵە ستەم بەردەوامە، پێنج ساڵە دادپەروەری بەدی نەهات، ئەمڕۆ دایکم لە ئەنقەرەیە لەپێناو دادپەروەری.
دایکم ٦٨ ساڵ تەمەنێتی و ٨٤٦ ڕۆژ چالاکی ئێشکگرتنی لەبەردەم دادگای ڕحا ئەنجامدا، یەک ئامانجی هەیە ئحەویش بەدیهاتنی دادپەروەرییە و بەرپرسان گوێبیستی داواکەیان بن، بەڵام بەداخەوە بەرپرسانی ئەنقەرە کە ئەرکیان بەدیهێنانی دادپەروەرییە هاوار و فرمێسکی دایکمیان فەرامۆشکرد.
چالاکییەکەمان گواستەوە بۆ ئەنقەرە لەپێناو ژیانێکی دادپەروەر، پاش ئەم ڕاگەیاندنە داوای دیداری وەزیری داد دەکەین، ئەگەر بەڵێنی بەدیهێنانی دادپەروەریمان پێ بدەن، دایکم لە ئەنقەرە نامێنێت و دەچێتەوە پیرسوس، چونکە دایکم نایەوێت لێرە بمێنێتەوە، پێویستی بە نەشتەرگەرییە لە چاو و ئەژنۆ، دەڵێت نەشتەرگەری ناکات تا دادپەروەری بەدی نەیەت، ئەگەر دادپەروەری نەهاتەدی، تێکۆشانەکەمان لە ئەنقەرە درێژە پێ دەدەین".
پاشان ئامینە شەنیاشار قسەی کرد، ئاماژەی کرد بەوەی دژی ستەم ئێشکگرتنی دادپەروەری ڕێکخستووە و گوتی: "با کوڕەکەم ئازادبکەن، بەسە، منیش دەگەڕێمەوە ماڵەوە لای نەوەکانم. تاوانی کوشتنیان بەرامبەر خێزانەکەم ئەنجامدا، کوڕەکەمیان دەستگیرکرد، ئەگەر کوڕەکەم ئازاد نەکەن، لەبەردەم وەزارەتی داد دادەنیشم و لەوێ درێژە بە ئێشکگرتنی دادپەروەری دەدەم. ئەردۆگان باش دەزانێت، حکومەت باش دەزانێت، کوڕەکەم تاوانی نییە، با تۆمارەکان دەربکەن ئەگەر تاوانبار بوو، با کوڕەکەی تریشم دەستگیربکەن".