بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە و ڕێکخراوە پیشەییەکان سەردانیان کرد

چەندین ڕێکخراوی پیشەیی سەردانی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشاریان کرد.

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە ٢ کوڕ و هاوژینەکەی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوس لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژرابوون، لەبەردەم وەزارەتی داد ٨١ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕحا، لقەکانی ئامەد و مێردین و سێرت و ئێلح و وان و ڕحای ژووری ئەندازیاران، لقەکانی ئامەد و مێردین و چەولیگ و ڕحای ئەندازیاری نەخشە، ژووری ئەندازیارانی ماشێنی ئامەد، سەردانی ئێشکگرییەکەیان کرد.

پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار سوپاسی ئامادەبووانی کرد تیشکی خستەسەر ئەو ستەمەی لە بنەماڵەکەی کراوە و ئێشکگریی دادپەروەری ٨١ ڕۆژەی دایکی لەبەردەم وەزارەتی داد، دووپاتی کردەوە لەبەرئەوەی وەزیری داد ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر کە بە دایکی دابوو، بۆیە دایکی ئێشکگرییەکەی دەست پێ کردەوە، ڕۆژانە دەرگای وەزارەتەکە بەڕووی دایکیدا دادەخەن، گوتی: "ئەمە دەریدەخات وەزارەتی داد چەند بێ کەڵک و دەسەپاچەیە. وەزیری داد کاتێک دێتە بەردەم ڕۆژنامەکان، جگە لە دژایەتیکردنی خۆی هیچی تر ناکات. ئێمە لەسەر هەقین و بە یەکگرتوویی دادپەوەری بەدی دەهێنین".

پاشان دایکە ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ کوڕەکەی چووە پەرلەمان.