زیندانیانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بە ئامانجی کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاستبەرزیی ئەمنیی ئیمراڵیدایە و بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکنی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور کردووە. چاکلایی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بە بەشداریی ٣٣هەمین دەستەى مانگرتوو لە ١٦٦هەمین رۆژدایە.
مەخمور
چالاکیی مانگرتن لە کامپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدان بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستپێکردووە و بە بەشداریی ٧١هەمین دەستەى مانگرتوو لە ١٤٥هەمین رۆژدایە.
یونان
چالاکیی مانگرتن بۆ هەمان ئامانج بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە - ئە) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان لە کامپی لاڤریۆ لە یونان ماوەى ١٢٨ رۆژە بەردەوامە.
ک-ش