بوڵدان: پێکەوە ئازادی مسۆگەر دەکەین

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە ٢مین کۆنگرەی ئاسایی (سەمەفە)دا وتی، " پێکەو بە تەئکیدی سەردەکەین، پێکەوە قازانج دەکەین، پێکەوە ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و ئاشتی لەم خاکەدا جێگیر بکەین."

فیدراسیۆنی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە)، بۆ دەکلەراسیۆنی کۆنگرەی دوومەین، لە ناوەندی کەلتوری جەمیل جانداش لە ناوچەی شیشلی ئەستەنبوڵ بەرنامەیەکی ئەنجامدا. بەرنامەکە بە دروشمی 'ئێمە تێکؤشانی سۆسیالیست گەورە دەکەین! وتن، ڕا و بریار بۆ ئەنجومەنەکان' ئەنجامدرا. لە بەرنامەکەدا پانکارتی ' لەدژی زوڵم، دواکەوتوویی، شەڕ، رەنجخواردن و برسیبوون تێکۆشان گەورە دەکەین' هەڵواسران. هەروەها وێنەکانی مەزلۆم دۆغان، ئیبراهیم کایپاکایا، ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و زۆر سەرۆکی سۆسیالیست لە ناوەندەکە هەڵواسران.

جەنگیز چیچەک هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەریمەکانی دیموکراتی، پەرلەمانتارەکانی هەدەپە، پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان، جەواد ئۆغور هاوسەرۆکی پارتی سەرلەنوێ ژیانەوەی سۆسیالیست، پارتی شۆڕشگێران، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی، نوسەر تەمەل دەمیرئەر و سیبەل ئوزبودون، فاتیح ماچئۆغلۆ هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم و نوێنەری دەزگا مەدەنی کۆمەڵایەتیەکان بەشداریان کرد.

دڵشاد جانباز پەرلەمانتاری هەدەپە، کۆنگرەی ٢مینی ئاشکرا کرد. لە راگەیەنراوێکدا باسی لە دەوڵەتکانی کاپیتالیست و هەرێمی، کرێکار و رەنجدەران کرا. هەروەها باسی دامەزراندنی قەیوم لەسەر شارەوانیەکانی هەدەپە، قەدەغەکردنی کۆنسێرت و شانۆ کوردیەکان، هێرشی دژی کرێکاران و دۆخی دادگا کرا. راگەیەنرا کە دادگا بووەتە ئامیری دەسەلات و سەرمایەداران. بەڵام هەموو کێشەکان بە هزری سۆسیالیست چارەسەر دەبن.

دواتر پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە قسەی کرد و رایگەیاند کە دۆخی نائاسایی تیدەپەڕێت و وتی، " نە تەنها بۆ شۆڕشگێر، دیموکرات، وڵاتپارێزان، بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دۆخێکی سەخت هەیە. لەم دۆخەکدا هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە. لەدژی تاریکی لە دەستی ئێمەدا چی هەیە؟ بێگۆمان پشتگیری شۆڕشگێر، تێکۆشانی یەکگرتوو، ستراتیژی ئێمە یەکگرتنی ئێمە و هەڤاڵانمان هەیە. ناتوانن یەکێتیەکە تێک بدەن و ناتوانن بڵاوی بکەنەوە. هەرچەند هێرش دەکەن، بەهێزتر دەبن و بریاری تێکۆشان گەورە دەبێت. بانگی ئێمەی هاوپەیمانی دیموکراسی، رۆژ بە رۆژ بەهێز دەبێت. دەمەوێت بڵێن کە لەسەر ێبازی سەمەفە خەبات بکەن. شوێنی ئیبراهیم کایپاکایا و هەنگاوی شۆڕشگێری ١٩٧١ جیاوازە. کایپاکایا و هەڤاڵان بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە.

دوای بوڵدان جەنگیز چیچەک هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان و نوێنەری پارتەکان قسەیان کرد.

دوای قسەکردن گروپ مۆنزور هونەرەکەی پێشکەش کرد.

ف.ق