بوڵدان و سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد
پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد.
پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد.
پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) پەیامی پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزانیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "هیوداران هەوری رەشی سەر گەلەکەمان و مرۆڤایەتی بڵاوەی پێ بکرێت و ئەم جەژنە ببێتە هۆی هێنانی رۆژانی خۆش و رووناک. جەژنی رەمەزان لە گەلەکەمان و هەموو مسوڵمانان پیرۆز بێت".
دەقی پەیامی پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزانی هاوسەرۆکانی هەدەپە:
"جەژنی رەمەزان لە گەلەکەمان پیرۆز بێت
لە ناو شەر، پێکدادان، داگیرکەری، زوڵم، ناهەقی، گوشار، پەتای گشتگیر و هەلومەرجە دژوارەکاندا ئێمە بە دڵێکی غەمگینەوە پێشوازی لە جەژنی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢١ دەکەین. لە هەر لایەکی جیهانەوە زاڵمە زۆردارەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی ژێر پی دەخەن. دەیانەوێت زوڵم و تاریکی شەپۆل بە شەپۆل بڵاوبکەنەوە و تەخت و تاجی زۆردارانەى خۆیان قایم بکەن، کە دەیانەوێت لە بریی برایەتی دوژمنایەتی و لە بریی ئاشتی شەڕ و لە بریی یەکسانی ستەمکاری بەسەر گەلاندا بسەپێنن.
رۆحی جەژن رۆحی ئارامی، ئاشتی، پشتیوانی وهاوکارییە. رۆحی برایەتی، دۆستایەتی و یەکسانییە. ئیمە ئەم جەژنی رەمەزانە بە رۆح و واتا راستەقینەکانییەوە پیرۆز دەکەین. لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا پشتیوانی و هاوکاریی خۆمان بەهێز بکەین و لەدژی ناهەقی، زوڵم و زۆرداری تێکۆشانی رەوا و دادپەروەرانەمان بڵند بکەین.
جۆگرافیاکەمان وەک باخچەى گەلان، باوەڕەکان و جیاوازییەکانە. بەها دیرینەکانی مرۆڤایەتی گەورەترین دەوڵەمەندیی ئێمەیە. لەم جەژنەدا هیوا و داوامان ئەوەیە، کە لە وڵاتەکەماندا و لە تەواوی جیهاندا هەموو دوعا و نزاکان بۆ ئاشتی، ئارامی، برایەتی، یەکسانی، ئازادی و تەندروستی بقەبڵێن. جەژنی رەمەزان ببێتە هۆی شیفای بە خێر بۆ هەموو نەخۆشەکان و رۆژانی خێر و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی.
بە هیواین هەورە رەشەکان لەسەر گەلەکەمان و مرۆڤایەتی بڵاوەیان پێ بکرێت و ببێتە هۆی رۆژانی خۆش و رووناک، جەژنی رەمەزان لە گەلەکەمان و هەموو مسوڵمانان پیرۆز بێت. هیوا و داوامان ئەوەیە، کە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ یەکێتی، پشتیوانی و یەکگرتوویمان بەهێز بکات و ئارامی، ئازادی، خۆشی و سەلامەتی و ئاشتیی شکۆمەندانە و هەمیشەیی لەگەڵ خۆی بهێنێت".
ژ.ت