بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەم خرابووە ڕوو، رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی دووەم بە گفتوگۆ لەبارەی بودجەی تایبەتی وەزارەت و دامەزراوەکان دەگاتە کۆتایی. وەک ساڵانی رابردوو بودجەی ئەمساڵیش بەشی هەرە زۆری لە باجە راستەوخۆ و ناراستەوخۆکان کە لەگەل وەردەگرێت، پێکدێت.
هاوسەرۆکی لیژنەی ئابوری و کشتوکاڵی هەدەپە رزوان توران لەهەڵسەنگاندنەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە بودجە کرد کە تاوتوێکردنەکەی بەردەوامە و وتی، "بودجەی مانەوەی ئاکەپەیە لەسەر حوکم". توران ئەو بودجەی ئامادەکراوە نەک وەک بودجەی گەل، بەڵکوو وەک بودجەی سەرمایەداری پێناسە کرد.
لەم بودجەیەدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەو جۆرە بوونی نییە
توران ئاماژەی بەوەکرد کە بودجەی ٢٠٢٣ وەک ساڵی رابردوو لە باجی ناڕاستەوخۆ کە لەگەل وەردەگیرێت پێکدێت و رایگەیاند، کاتێک مرۆڤ لە قەبارەی بودجە دەڕوانێت دەبینێت کە داهاتە سەرەکییەکان بە گشتی و بە زۆری لەو داهاتانە پێکدێن کە لە رێگەی وەرگرتنی باجەوە کۆدەکرێنەوە.
هەروەها توران ئەوەشی خستەڕوو کە ئاکەپە جارێکی تر ئەو باجانەی لە چینەکانی خوارەوە کۆیکردووەتەوە، بۆ چینەکانی سەرەوە بە شێوەیەک کە وەک داهات دیاریکراون داناوە و وتی، "خۆی لە خۆیدا دۆخەکە بەردەوام بەم جۆرە بووە. میکانیزمی لەسەرنوێ رێکخستنەوەی دابەشکردنی داهاتی دەوڵەتە سەرمایەدارییەکان بەردەوام بەم جۆرە و بە شێوەی لە خوارەوە بۆ سەرەوە بەڕێوە دەچێت، بەڵام کەم تا کورتێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدا بەدی دەکرا. لەم بودجەیەدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەو جۆرە بوونی نییە".
بودجەی سەرمایەدارییە
توران لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر بڕگەکانی بودجە و دەستنیشانی کرد کە ئەو بودجەیە بە تەواوەتی بودجەیەکی سەرمایەدارییە و رایگەیاند؛ "پارەی سوو زۆر زیادی کردووە. لە بەشی پارەدانی بودجەدا ئەو سووەوە من پێی دەڵێم 'وەزارەتی سوو' بە ٥٦٦ ملیار لیرە خەمڵێنراوە".
تورانی هەدەپەیی لە بەشێکی تر هەڵسەنگاندنەکانیدا ئاماژەی بە کورتهێنانێکی جددی بودجە کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە داهاتوودا، ئەو نەرمەوزەی حکومەت دەریدەخات کە بۆ هەڵبژاردنەکان دەرگا بۆ قەرز یان پێشینە بکاتەوە و وتی، "لەبەر ئەوە لەماوەی داهاتوودا ئەوان ئەو پارانە خەرج دەکەن و تەنیا بۆ ئەوەی لەسەر حوکم بمێننەوە ئەمە دەکەن و ئەوەش لەخۆیدا دەبێتە مایەی هەڵاوسانی گەورە".
بودجەی ئاکەپە بۆ مانەوەیەتی لەدەسەڵاتداری
توران ئەوەی بە قسەکانی زیاد کرد، "ئاشکرایە کە بودجەیەکبە کورتهێنانێکی بەم جۆرە گەورە لە ماوەی داهاتوودا هەڵاوسان دژوارتر دەکات. بەوتەیەکی تر ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کە هەموو سەرچاوە گشتییەکان، بەتایبەتی بودجە، لە پێناو مانەوە لەسەر دەسەڵات خەرج بکەن، لەبەر ئەوەی تێگەیشتنەکەی بەم جۆرەیە'ئەگەر ئێمە لە دەسەڵاتدا بمێنینەوە، ئێمە چاو بە دۆخەکەدا دەخشێنینەوە، ئەگەر نا ئەوەی لەدوای ئێمە دێت تووشی زریان دەبێت'. لەم رووەشەوە دەتوانین بودجەکە وەک بودجەی مانەوەی ئاکەپە لە دەسەڵات هەڵبسەنگێنین".
تێچووی کڕینی چەک دوو هێندە زیادی کردووە
هاوسەرۆکی لیژنەی ئابووری و کشتوکاڵی هەدەپە رزوان توران سەرنجی راکێشا بۆسەر ئەوەی کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو بودجەی شەڕ زیادی کردووە و بەم جۆرە دوا: "بودجەی کڕینی چەک ٤٦٨ ملیارە. بودجەکەیان بە بێ کرینی چەک زۆرە، بەڵام ئێمە باسی کڕینی چەک دەکەین کە بە گوێرەی ساڵی رابردوو دووهێندە زیادی کردووە. لەبەر ئەوە گەر ئێمە ئەوە لەبەر چاوبگرین کە ستراتیژی ئەردۆغان مانەوەیە لەسەر حوکم، کە ئەوەش پشتی بە میلیتاریزەکردنی بەهێز بەستووە و خۆ فراوانکردن و شەڕ بە بنەما دەگرێت، ئێمە بە شێوەیەکی روونتر دەبینین کە ئەوە بە چ واتایەکە".
هـ . ب