بولبول: قۆناغی خۆرێکخستنەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کەمال بولبول سەبارەت بە قۆناغی خۆرێکخستنەوەی پارتی چەپی سەوز وتی، "ئەو پڕۆسەیە بەسەرکەوتوویی دەگەیەنینە ئەنجام".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کەمال بولبول سەبارەت بە قۆناغی خۆرێکخستنەوەی پارتی چەپی سەوز وتی، "ئەو پڕۆسەیە بەسەرکەوتوویی دەگەیەنینە ئەنجام".
لە چوارچێوەی سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوە لە زۆر شاری کوردستان و تورکیا کۆبوونەوەی جەماوەری پارتی چەپی سەوز بە بەشداری فراوانی گەل بەردەوامن. هاتای، مەرەش، سەمسور، دیلۆک و مەلەتی ئەو شارانەن کە زۆرترین زیانیان لە دوو بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا بەرکەوت. پەرلەمانتاری هەدەپە کەمال بولبول لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان لەو پێج شارەی زۆرینەی دانیشتوانەکانیان عەلەوین و هەروەها مامەڵە و پێشوازی گەل لە پڕۆسەی خۆرێکخستنەوە و هیوا و چاوەڕوانیەکانی کۆمەڵگای عەلی لە پرۆسەکە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
کەمال بولبول رایەگیاند کە بەر لە کۆبوونەوەی گەل لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پارێزگا و ناوچەکان کۆبوونەوەیان سازکرد و لەدوای ئامادەکردنی پلان و بەرنامە دەستیان بە کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک کردووە.
بولبول بەم جۆرە بەردەوام بوو: "پارتی رەنجی گەل (هەپ) لە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا. نەریتێک کە لەو کاتەوە سەرچاوەی گرتووە، بەردەوامە. گەلەکەمان دەتوانێت روانین، پێشنیاز و رەخنەکانی بە شێوەیەکی راشکاوانە و ئاسوودە بگەیەنێتە ئێمە. لە رووی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتەکەمان داوا لەگەڵ دەکەین پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرانمان لە ناوچەکان تا پاڕێزگاکان، لە کۆمیسیۆنەکان تا ناوەندەکان و ئەوەی ئەو پەیوەندییانە بە چ شێوەیەکن، هەڵبسەنگێنن. هەڵسەنگاندنی کاریگەر و بونیادنەرانە بەهەند وەردەگرین. گەلەکەمان لە سەرەووی هەموو قۆناغ و ئاستەکانی پارتەکەمانەوەیە، بە چاودێرییەکی هەمەلایەنە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکات. لە رووی پەیوەندییەکانی بەڕێووەبەرانی خۆجێی پارتەکەمان لەگەڵ گەل، رەخنەی زۆر هەبوون. لەبەر ئەوەی پێشتر نوێنەرایەتی خۆجێییمان بەهێزبوون. لە گەڕەک و گوندەکاندا نوێنەرایەتیمان هەبوون. لە قۆناغی ئەم دواییەدا لەو رووەوە کەموکوڕی هاتە ئاراوە.
بولبول هێمای بۆ ئەوەس کرد کە لەو تابلۆ و دیمەنەی لەدوای هەڵبژاردنەوە نەخشێنراوە زۆر فاکتەر کاریگەرییان هەیە. بولبول ئەوەشی خستەڕوو کە گەل جیاواز لە قۆناغی بڕیارگرتنیش رەخنەی هەیە.
بولبول بەم جۆرە بەردەوام بوو: "هەڵبەت هاوشێوەی گوشارەکانی دەرەوە دینامیکی دەرەکیش هەیە، بەڵام بۆ ئێمە داینەمۆ و بزوێنەری ناوخۆیین. رەخنەکانی گەل دەریدەخات کە بەهۆی سازنەکردنی پەیوەندی دروست و بەهێز ئەو ئەنجامانە هاتوونەتە ئاراوە. رەخنەکانی پەویوەست بە کەموکوڕییەکان لە پرۆسەی دیاریکردنی کاندیدەکانمان پێگەیشتوون. لەبارەی ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریشدا روویانداوە، رەخنە گیراون. ئەو رەخنانەی کراون، رەخنە بەهێز و لەجێدان".
کەمال بولبول سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەو چاوەڕوانیانەی کە لە پەرلەمانی نوێ هەن بەوەی داواکاری عەلەویەکان بۆ هاووڵاتیبوونی یەکسان بە شێوەی بەهێز بخرێتە بەرباس و بکرێتە رۆژەڤ. بولبول ئەوەشیخستەڕوو کە نوێنەرایەتی عەلەویەکان تەنیا رەوانەکردنی پەرلەمانتار نییە بۆ پەرلەمان.
کەمال بولبول باسی لەوەکرد کە لەکۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا تەنیا رەخنە لە پرۆسەی هەڵبژاردن و پارتی نەگیرا و وتیم کە گەل پرۆسەی سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوە بەپێویست زانیوە و هیوای پێی هەیە و وتی، "بە رەنج و لەخۆبووردووییەوە پرۆسەی سەرلەنوێ خۆرێکخستنەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن و جگە لەوە هیچ رێگەیەکی دیکەمان نییە".
هـ . ب