بەیاننامەی دەم پارتی و دەبەپە سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمرالی

دەم پارتی و دەبەپە سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە. لە بەیاننامەکاندا هاتووە؛ "ڕوانگەی چارەسەرەی کە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کردووە، مێژووییە، کات کاتی ئەوەیە بوێری و دووربینی بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند نیشان بدەن.

سەبارەت بە دیدارەکەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، یەک لە دوای یەک لە ناوەندە سیاسییەکانەوە لێدوانەکان دێن.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) تایبەت بەو پرسە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

دەبەپە سەرنجی بۆ لێدوانەکەی ئەمڕۆ سەبارەت بە دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و ڕایگەیاند: "لە ڕووی چارەسەری پرسی کوردەوە لە قۆناغێکی مێژووییداین. ڕوانگەی چارەسەری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لەم قۆناغەدا مێژووییە، وەک خۆی وتویەتی پێویست بە گۆڕانکارییەکی دیموکراتیک هەیە.

گرنگی دان بە ئیرادەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسەکەدا، هەنگاوەکە بەهێزتر دەکات

دەبەپە جەختی لەوە کردووتەوە کە گۆڕانکارییەکی دیموکراتیک بە چارەسەرێکی دیموکراتیک و ئاشتیانە لە پرسی کوردا مومکینە و ڕایگەیاند: "چارەسەری ئەم  پرسە نەتەنیا لەڕێگەی سیاسیەوە، بەڵکو بە بەشداری و هاوکاری هەموو دینامیکە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکرێت و دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا گرنگی بە ئیرادەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسەکەدا، هەنگاوەکە بەهێزتر دەکات و هەروەها پێویستە هەر جۆرە هەنگاوێک لەوبارەوە بنرێت. ئەم سەدەیە؛ توانای جێبەجی کردنی ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلی تورک، کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. بۆ ئایندەیەکی دیموکراتیک و ئازاد، هەمووان پێویستیان بە سود وەرگرتن لەو دەرفەتانە و ئیرادەی چارەسەرکردنیان بە بەهێزترین شێوە هەیە. ئەمە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە."

هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تولای حاتیمۆغولاری و تونجر باکرهان، پەیامێکیان لە دیجیتال مێدیای خۆیان سەبارەت بە لێدوانەکە سەبارەت بە دیدارەکە بڵاوکردەوە.

تولای حاتیمۆغولاری ئاماژەی بەوەدا کە پەیامەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی بانگەوازیەکی مێژووییە کە دەتوانێت چارەنووسی تورکیا و ناوچەکە بگۆڕێت و وتی: "بەهێزکردنی هاوپەیمانی تورک و کورد و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە ئێستا بەرپرسیاریەتێکە و ناکرێت دوابخرێت. لەم پرۆسەی پڕ لە ئاڵۆزەدا پێویستە هەموو ناوەندە سیاسییەکان بە شێوەیەکی بنیاتنەر نزیک ببنەوە و هەنگاوی بوێرانە بۆ چارەسەری بنێن. پارلمانی تورکیا گرنگترین ناوەندی ئەم پرۆسەیە. ڕێگاکە بەرەو ئاشتی و دیموکراسی و خوشک و برایەتی دەبات؛ پەیوەستە بەو هەنگاوانەی کە پێکەوە بە بوێرییەوە دەگیرێنەبەر. لەم چوارچێوەیەدا دەم پارتی هەرچی لە توانایدا بێت بە ئەنجامی دەگەیەنێت با کەس گومانی لەوەدا نەبێت کە ئێمە چارەسەری سەرکەوتووانە پەرەپێدەدەین. ئێمە لە قۆناغ و دەرفەتێکی مێژووییین و پێکەوە دەتوانین داهاتوومان ڕووناک بکەینەوە."

تونجەر باکرهان هەروەها لە هەژماری تایبەتی خۆیدا وتویەتی: "پێشنیارەکانی بەڕێز ئۆجالان لە ئیمرالی لە چوارچێوەی ئاشتی و چارەسەریدا، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە لە ڕاکێشانی پەیوەندییەکانی تورک و کورد لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک و ئاشتییەکی شکۆمەدانە لە تورکیا. ئەم بانگەوازییە تەنها پێشنیارێک بۆ چارەسەری نییە، بەڵکو دەرفەتێکی مێژووییە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی هاوبەش. لەم پرۆسەیەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی هەموو ناوەندە سیاسیەکان و بەتایبەت پارلمانی تورکیا. پێشهاتەکانی غەززە و سوریا دەرخەری ئەوەن کە پیویست بە چارەسەرێکی بنەڕەتی هەیە. با پێکەوە وەڵامی بانگەوازی ئاشتی، دیموکراسی و خوشک و برایەتی بدەینەوە. تورکیا و ناوچەکەش لەبەردەم دەرفەتێکی گۆڕانکاری دیموکراسیدایە، بۆیە کات کاتی ئاشتی، بوێری و دووربینیەکی شکۆمەندانەیە."