چالاکاکی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە

چالاکی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.

لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کوردستان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

لە ١٥ی کانونی دووەمەوە کوردستانیان هەموو رۆژەکانی چوارشەمە لەبەردەم ئۆفیسەکە کۆدەبنەوە و چالاکی ئەنجام دەدەن.

لە چالاکیەکەدا ساڵح گالام هاوسەرۆکی جەدەکە رایگەیاند، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەوان لە گۆڕەپانەکەن و وتی، " لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، تاوانەکان کە لە کوردستان دەکرێت و بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا ئەوان بەردەوامی بە چالاکیەکەیان دەدەن."

دواتر سیاسەتمەدار نەژدەت ئاتالای لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، "گەلی کورد خاوەنداری لە هەنگاوی 'کۆتایی بە گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیم بهێنە و کات کاتی ئازادیە' دەکات و لە بەرانبەر بێدەنگی وڵاتانی جیهان ناڕەزایی دەربڕی. باسی ئەوەشی کرد کە تاوەکو رێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت و هێرش و کۆمەڵکوژیەکان سەر کوردستان کۆتاییان پێنەیەت، ئەوان لە گۆڕەپانەکان دەبن."

دوای چەندین قسەکردن و خوێندنەوەی راگەیەنراو، چالاکیەکە بەردەوام بوو.

ف.ق