چالاکی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند لە سێ شارد ئاگرییان لە ٤ کارگە و ئۆتۆمبێلێک بەرداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماژەییان بەوەکردووە "تا کۆتایی بە هەموو داگیرکەران دەهێنرێت و کورد بە ئازادی بژێت" چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ لە ١١ی نیساندا لە ئەردەملی مێرسین کارگەیەکی لە سندوقکردنی نارنج، لە ١٠ی نیساندا لە ڕحا کارگەیەکی قوماش، لە ٨ی نیساندا لە ئاکەدەنیزی مێرسین کارگەیەکی مۆبایلیالیان گڕ تێبەرداوە. هەروەها  لە ڕاگەیاندروەکادا ئاماژە بەوە کراوە؛ لە ٧ی نیسانیشدا لە سلفکەی مێرسین ئۆتۆمبیلێک و لە ٦ی نیساندا لە سەلچوکا کارگەیەکی پلاستیکیان سوتاندووە.