بە دیمەن

چالاکی ناڕەزایەتی لە بەرلین و ستۆکهۆڵم

دژی هێرشکردنە سەر مەدیا خەبەر تیڤی و ستێرک تیڤی لە بەلژیکا، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرلین و سۆکهۆڵم چالاکیان ئەنجامدا.

شەرمەزارکردنی هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد

دژی هەڵکوتانەسەر مەدیا خەبەر تیڤی و ستێرک تیڤی لەلایەن پۆلیسی بەلژیکاوە، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا و شاری ستۆکهۆڵمی سوید چالاکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

بەرلین

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی ناڤ-بەرلین لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا کۆبوونەوە و هێرشەکەیان شەرمەزار کرد.

هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین، نورسەل یەڵدز ڕایگەیاند ئەم هێرشە نوێ نییە و سڵانێکە سیاسەتی کۆمەڵکوژی لەسەر گەلی کورد بەردەوامە، گوتی: "دیارە ئەمە لەسەر خواستی دوژمن ئەنجامدراوە، بۆیە پێویستە زیهنیەتی دوژمن باش بناسین. فشارەکانی دوژمن نامانوەستێنن".

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ئێزدی بەرلین، نورێ ئالکیش ڕایگەیاند لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی هێرشەکە ئەنجامدراوە، گوتی: "دوژمنی گەلی کورد لە هەموو گۆڕەپانێک هێرش دەکات، هێرشی سەر چاپەمەنی کوردیش لەم چوارچێوەیەدایە. هێرشی بەلژیکا بۆ سەرر چاپەمەنی کورد کە تاوانی شەڕی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات، قبووڵ ناکرێت".

ستۆکهۆڵم

لە شاری ستۆکهۆڵم بە چالاکییەک هێرشەکەی بەلژیکا شەرمەزارکرا.

هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی سوید مەنیجە یەگیت ڕایگەیاند هاوشان لەگەڵ هێرشەکەی بەلژیکا لە ئیستەنبوڵ و کوردستان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ڕۆژنامەوانان و چەندین ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکراون، لە فەرەنساش هەڵکوتراوەتەسەر ماڵی وڵاتپارێزان، گوتی: "ئەمانە هەوڵێکن بۆ ڕازیکردنی ئەردۆگان کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان شکستی هێناوە. هەموو دامەزراوەکانمان بە ڕەنجی تێکۆشانمان هاتوونەتە بەرهەم، ناوەندەکانی ڕاگەیاندنمان چاو و گوێی ئێمەن. دژی ئەو هێزانەی دەیانەوێت بێدەنگیان بکەن، ئێمە دامەزراوەکانمان دەپارێزین و لە هەموو جێیەک بەرخۆدان دەکەین".