چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' لە ٥٠٠هەمین هەفتەدایە
چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' لە ستراسبۆرگ بەردەوامە. چالاکییەکە چووە هەفتەی ٥٠٠هەمینەوە. چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لەکوردەکانی سانت گالێنی سویسراوە بەڕێوەدەچێت.
چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' لە ستراسبۆرگ بەردەوامە. چالاکییەکە چووە هەفتەی ٥٠٠هەمینەوە. چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لەکوردەکانی سانت گالێنی سویسراوە بەڕێوەدەچێت.
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لەلایەن دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و چالاکییەکە ماوەی ٥٠٠ هەفتەیە بەردەوامە.
چالاکی "ئێشکگریی ئازادی" هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک کوردی جیاجیاوە لە ئەوروپا و لەگەڵ دۆستەکانیان بەڕێوەدەچێت. چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە شاری سانت گالێن-ی سویسراوە بەڕێوەدەچێت. گروپە نوێکە پێکهاتوون لە سەلمان دەمیرتۆک، ئایدین یلماز، ئەمین ئوسلو و حاجی یۆرولماز.
"گۆشەگیری تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە"
سەلمان دەمیرتۆک بەناوی گروپەکەوە ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەگەیشتووە و گەلی کورد نیگەرانە.
دەمیرتۆک راشیگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و وتی: "گۆشەگیری زوڵمە لە گەلان. دەبێت دەستبەجێ کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) بە ئەرکی خۆی هەەستێت".
دەمیرتۆک ئەوەشی ڕایگەیاند، تا ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بڕیار و پێداگرییەوە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و وتی: "چالاکییەک، کە ماوەی ١٠ ساڵە بە بڕیارەوە بەڕێوەدەچێت، سەلمێنەری ئەوەیە، کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان".
ژ.ت