چالاکییەکانی نیکۆسیا بەدەمەوەهاتنێکی مەزنی بەخۆوە دیت

لە چوارچێوەی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان"، زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدرا و بەدەمەوەهاتنێکی مەزنی بەخۆوە دیت.

ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان

لە چوارچێوەی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" کە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس بەرنامەی شانۆ و خوێندنەوە ئەنجامدرا.

چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس ئەنجامدرا و بەدەمەوەهاتنێکی مەزنی بەخۆوە دیت. کوردستانی و سیاسەتمەدار و پارێزەر و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان و ڕۆژنامەوانان و خەڵکی قوبرس بەشداری چالاکییەکە بوون.

نمایشەکە لەلایەن گرووپی شانۆیی " Bien à vous Armanc Kerboranî" کە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن خوان-گۆلان ئەلیبەگ دامەزرا، پێشکەش کرا و سەرنجی هەمووانی ڕاکیشا.

ئەو گرووپە کە لە ئەکتەرانی کورد و فەرەنسی پێکهاتوون، هاواری دایکی محەمەد یاڤوزەلیان هێنایە بەرچاو کە لە ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە سەردەمی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە جزیرەی بۆتان کوژرا. شانۆکە پەیوەست بوو بەو کارانەی کە دەوڵەتی فاشیستی تورک دوور لە یاسا و ئەخلاقی شەڕ لە سەردەمی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ئەنجامی دابوو، ئەمەش چەند ساتێکی هەستیار لای بینەران خوڵقاند.

بەشی دووەم پێکدەهات لە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کە وێنە و وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دەگرتەخۆ. جەماوەر چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە. دەقی یۆنانی و کوردی لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و "تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ" خوێنرایەوە.

بەرنامەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.