دەیان هەزار کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕژانە گۆڕەپانەکان

لەو گردبوونەوەی بە درووشـمی "بۆ ڕەنج و ئازادی خۆمان، ڕێگە بە قەیوم نادەین" ئەنجام دەدرێت، دەیان هەزار کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" ڕژانە گۆڕەپانەکان.

هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بە درووشمی "بۆ ڕەنج و ئازادی خۆمان، ڕێگە بە قەیوم نادەین" لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوە ئەنجام دەدات. هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە.

لە کاروانی بەشداربووان پانکارتێکی مەزن "لە ١٩٢٥ تا ١٩٩٩ سەرمان نەوی نەکرد و سەر نەوی ناکەین" بەرزکرایەوە کە تیشک دەخاتە سەر لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٢٥ و بڕیاری لەسێدارەدانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٩٩ درا.

پارتە سیاسییەکان و سەندیکا و گرووپ و ڕێکخراو و دەزگا و پلاتفۆرمەکان بە ئاڵای خۆیانەوە بەشداری کاروانەکە بوون.

لە کاروانەکەدا درووشم و پانکارتەکان دژی قەیوم و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەرزکرایەوە.

بێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە

وتەبێژانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگوڵ دەمیر و جەنگیز چیچەک و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ ڤیان تەکچە لەپێشی کاروانەکە بوون و جەماوەر بە درووشم ڕژانە گۆڕەپانەکان.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بۆ ڕەنج و ئازادی خۆمان، ڕێگە بە قەیوم نادەین" هەڵگیرا و بێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژی لێپرسینەوەی گەل لە ئاکەپە دێت" و "بەرخۆدان بکە جولەمێرگ، ئیستنەبوڵ لەگەڵتە" و "بە یەکێتی سەردەکەوین" و "بژی یەکسانیی گەلان" و "هەموو جێیەک بەرخۆدان، هەموو جێیەک جولەمێرگ" بەرزکرایەوە.