چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بەپێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری چەند مانگێکە لە چەند شارێک بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا پەیامدرا "بەرخۆدان بە پێداگرییەوە بەردەوامە".
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری چەند مانگێکە لە چەند شارێک بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا پەیامدرا "بەرخۆدان بە پێداگرییەوە بەردەوامە".
ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان لە چەند شارێک بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا داوای "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پێشخرا.
ئامەد
چالاکییەکەی ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) بە داوای "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ڕێزان ٧٧ ڕۆژە بەردەوامە.
زۆر کەس سەردانی چالاکییەکەیان کرد و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ماف، یاسا، دادپەروەری" بەرزکرایەوە.
ئێلح
چالاکییەکەی ئێلح بە پێشەنگایەتی (توای دەر) لە بینای دەبەپە ١٨ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەو کەسانەی سەردانی چالاکییەکەیان کرد، تیشکیان خستەسەر مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان و بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. سەردانکەران چەندین جار درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بە تێکۆشان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە.
ئەدەنە
چالاکییەکەی ئەدەنە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەدەنە ٧٨ ڕۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی دەم پارتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد. چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکەیان بەردەوامە.
مێرسین
چالاکییەکەی مێرسین لە بینای کۆمەڵەی هاوکاری زیندانیان و حکومدراوانی چوکرۆڤا لە ٧٨ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
یەک لە چالاکوانانی دایکی ئاشتی مەریەم ئەربەی ڕایگەیاند وەک دایکان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و گوتی: "کلیلی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. هەتا کورد ئازاد نەبن، تورکیش ئازاد نابن. هەرکات سەرۆکایەتی ئازاد بوو، گەلی کورد و گەلی تورکیش ئازاد دەبن".
وان
چالاکییەکەی وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بینای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ٧٧ ڕۆژە بەردەوامە.
یەک لە سەردانیکەران، فاتمە ئەسڵان سڵاوی لە مانگرتن لە خواردنەکان کرد، داوای پشتگیریی چالاکییەکە و بەجێهێنانی داخوازی زیندانیەکانی کرد. چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ".