چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە

خزمی زیندانیان لە ئێشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند ناتوانن لە جەژندا مناڵەکانیان ببینن و گوتیان: "پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد ببن".

ئێشکگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە نوێنەرایەتی دەم پارتی لە گەڕەکی چیمەنتەپە ٤٩ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە، دایکان یەلەکیان پۆشی و لەسەری نوسرابوو "گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە".

دایکی یەک لە زیندانیان، حەنیفە گوموش تیشکی خستەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و گوتی: "تا داخوازی ڕۆڵەکانمان نەیەتەدی تێکۆشانمان بەردەوامە. ئێمە لەپشتی ڕۆڵەکانمانین. تا گۆشەگیری سەر سەرۆکایەتی و ستەمی سەر زیندانیان بەردەوام بێت، داخوازیمان نوێ دەکەینەوە".

ئێشکگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی سوڵتانغازی ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە.

خزمی زیندانی، فینجە ئاکمان ڕایگەیاند بە غەمگینییەوە پێشوازی لە ڕەمەزان دەکەن و زیندانیان ناتوانن بنەماڵەکانیان ببینن، گوتی: "دەمانەوێت ڕۆڵەکانمان لە جەژندا لەگەڵ ئێمە بن نەوەک لە زیندان".

هەروەها خزمی زیندانی گاتمە یەنی ڕایگەیاند دەمانەوێت لە جەژندا چاومان بە کەسوکارمان بکەوێت، ئاماژەی بەوە کرد لەم کاتەدا هەمووان حەزدەکەن چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت بەڵام ئێمە وەک خزمی زیندانیان هیچ زانیارییەک لەبارەی زیندانییەکانمانەوە نازانین.