چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری نزیکەی ٣ مانگە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک نزیکەی ٣ مانگە بەردەوامە.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک نزیکەی ٣ مانگە بەردەوامە.
ئامەد
چالاکییەکەی ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بینای ڕێکخستنی ڕێزانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ٨١ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا دایکی ئاشتی، ئاکلیمە هاناس ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ئێشکگری دادپەروەری، گوتی: "تا ئازادی بەڕێز ئۆجالان درێژە بە ئێشکگری دەدەین. بانگەواز لە دایکانی تورکیش دەکەین. بۆ ئاشتی لێرەین. با دەمودەست ئاشتی و یەکسانی بێتەدی. بانگەوازی ئاشتی دەکەین. دەستی ئاشتی درێژ دەکەین".
وان
چالاکییەکەی وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە ڕێکخستنی دەبەپە ٨١ ڕۆژە بەردەوامە. چەندین خزمی زیندانی بەشداربوون و بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.
ئێلح
چالاکییەکەی ئێلح بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) ٢٣ ڕۆژە لە بینای دەبەپە بەردەوامە. کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، مەهدی ئۆزتوزون باسی گرنگی تێکۆشانی ئاشتی دایکان کرد بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی پشتیوانی.
لە سەردانەکاندا تیشکخرایە سەر مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان و بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. ئێشکگری بە گۆرانی و درووشمەکان کۆتایی هات.