ڕۆژی دووشەممە، سەرۆککۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەردانی بەغدای کرد و داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەشداربێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەنیازە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەستی پێ بکات.
سەرچاوەیەک لەنێو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئاشکرای کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی دژی تێوەگلانی عێراقە لە شەڕی دژی پەکەکە، دووپاتی دەکەنەوە نابێت عێراق بچێتە ژێر داواکارییەکانی دەوڵەتی تورک و ببێتە بەشێک لە ململانێیەکە، چونکە ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندیی عێراقدا نابێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەداتە سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراق محەمەد شیاع سودانی کە نابێت سوپای عێراق بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەرسنوورەکان بێت و نەبێتە هۆی ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانی عێراق.